وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ


ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ، چەمکێکە بەکاردێت بۆ هەر جۆرە هۆکارێک کە ببێتە هۆی ئازار لە بەشی پێشەوەی کڵاوەی ئەژنۆ و دەوروبەری. هەندێجاریش پێی دەوترێ ئەژنۆی ڕاکەرەکان یان بازدەرەکان چونکە زیاتر لەو کەسانە ڕوودەدات کە وەرزش دەکەن لە چینی گەنجان، هەروەها ئەم دیاردەیە لە ئەو کەسانەش ڕوودەدات کە وەرزش ناکەن. ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ وادەکات کەسەکە بە گرانی یان نەتوانێت سەر قادرمە بکەوێت، بچەمێتەوە، وە زۆر چالاکی دیکەی پەیوەست بە ئەژنۆیەوە ناتوانێت ئەنجام بدات. 
ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ ڕوودەدات کاتێک دەمارەخانەکان هەست بە ئازار دەکەن لە نەرمە شانەکان و ئێسکەکانی دەوروبەری کڵاوەی ئەژنۆ. نەرمە شانەکان وەکو ژێیەکان، چەورییە شانەکانی ژێر کڵاوەی ئەژنۆ، شانەکانی شانەکانی پێکهێنەری جومگەی ئەژنۆ. 
لە هەندێ کەیسدا حاڵەتێکی دیکە ڕوودەدات پێی دەوترێ (Chondromalacia)، چەمکی chodro واتە کڕکڕاگە و malacia واتە شیبونەوە و نەرمبون.. کەوایە ئەم دیاردەیە بریتیە لە شیبونەوەی تێکچونی کڕکڕاگەکانی ئەژنۆ بەتایبەت ژێر کڵاوەی ئەژنۆ. دەمارەخانە لەو کڕکڕاگانە نیە بۆیە کەسەکە ئەگەریش هەموو شانەکانی ئەو بەشەی نەمێنێت هەست بە ئازارێکی وا ناکات ! بەڵام دوای ماوەیەک لە نەمانیان دەبنە هۆی دروستکردنی هەوکردنی جومگەی ئەژنۆ و شانەکانی دەوروبەری. 

♦ هۆکاری ئەم ئازارە چیە ؟ 

یەکێک لە هۆکارە باوەکان بریتیە لە زۆربەکارهێنانی ئەژنۆ بەشێوەیەکی هەڵە و ناڕێک یان بەردەوام پەستان کەوتنە سەر ئەژنۆ، وەکو ئەوانەی کە وەرزشی بازدان و ڕاکردن و ... دەکەن بە بەردەوامی وبە زیادەڕۆییەوە، یان ئەوانەی کێشی زۆرقورس هەڵدەگرن. 
یەکێکی تر لە هۆکارەکان بریتیە لە دەرچونی کڵاوەی ئەژنۆ لەکاتی چەمانەوەی ئەژنۆ. ئەمەش دەبێتە هۆی زیادکردنی پەستان لەنێوان بەشی پشتەوەی کڵاوەی ئەژنۆ وئەو کەلێنەی کە تێیدایە، بەردەوام لێکخشاندن بەمشێوەیە دەبێتە هۆی لەناوچونی شانەکان. فاکتەری دیکەش دەبێتە هۆی ئەم حاڵەتە وەکو کێشە لە بەستەرەکانی قاچ لەنێوان ڕان و ئاژنەی پێدا. 

♦نیشانەکانی ئازاری کڵاوەی ئەژنۆ چین ؟ 

باوترین نیشانە بریتیە لە ئازارێک کە وەکو دڵ لێدەدات واتە ئازارەکە دێت و دەچێت لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆ. ئەم ئازارە سەرەتا بە کەمی دەست پێدەکات وردە وردە زیاد دەکات، بەتایبەت لەکاتی وەرزشدا هەستی پێدەکرێت. ئازار لەوکەسانەی کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام تەنیا دادەنیشن و ئەژنۆیان دەچەمێننەوە. 

♦ چارەسەر چیە ؟ 

بەزۆری ئەم ئازارە دەتوانرێت لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت بە گۆڕینی جۆری ڕاهێنان و وەرزشکردن. یەکێک لە هۆکارە باوەکانی دروست بونی بریتیە لە ڕاهێنان و وەرزشی قورس، لە هەمان کاتیشدا چارەسەرێکی باوی هەر وەرزشە ! بەڵام دەبێت دوور بن لەو وەرزشانەی کە دەبێتە هۆی زیادبونی ئازارەکەی، وە لەلای پسپۆڕ و شارەزای تایبەت بە ئێسک ڕێنمایی وەربگرن. باشترین وەرزش بریتیە لە مەلەکردن و پاسکیل سواری کە پەستانێکی کەم دروستدەکات لە چاو وەرزشەکانی دیکە. ئەگەر قەڵەوی و کێشت زیادە ئەوا دەبێت خۆت لاواز بکەیت. ئەگەر کێشەی بڕبڕەی پشتت هەیە دەبێت چارەسەری بکەیت. 

♦چارەسەری خێرا (Rice) چیە ؟ 

پیتی (R - Rest) خۆ بەدوورگرتن لەوەی کێشی زۆر بخەیتە سەر ئەژنۆکانت 
پیتی (i - ice) بەکارهێنانی پارچەیەک لە سەهۆڵ لەناو پەڕۆیەکدا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک،چەند جارێک ڕۆژانە، نابێت ڕاستەوخۆ بەفر بخرێتە سەر پێست، دەبێت بە پەڕۆیەک یان شتێک بەفرەکە بخرێتە سەری. 
پیتی (c - compression) بۆ ڕێگریکردن لە ئاوسانی ئەژنۆ، باشترە بە سوکی باندجێک یان لەفافێک بپێچرێت لە ئەژنۆ، نابێت بە توندی ببەسترێت. 
پیتی (e - elevation) ئەژنۆکانت بەرزتر بێت لە ئاستی دڵت. 

♦ لەڕووی دەرمانەوە چارەسەر چیە ؟ 

ئەو دەرمانانەی کە ئازارشکێن وە دژە هەوکردن زۆرجار بەسوودن وەکو گروپی (NSAIDs) کان کە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی ئاوسان و ئازار. 

♦چارەسەری نەشتەرگەری 

زۆر بەدەگمەن ئەو کەسانە توشی نەشتەرگەری دەبن کە ئازاری کڵاوەی ئەژنۆیان هەیە، تەنیا بۆ هەندێ کەیس دەکرێت کە ناتوانرێت بە چارەسەرەکانی دیکە باش بن. لەڕێگەی ئامێرێکەوە کە کامێرایەکی پێوەبەستراوە و دەخرێتە ناو جومگەی ئەژنۆ، لە هەندێ کەیسدا ئەو بەشەی کە زیانی بەرکەوتووە لە کڕکڕاگەکان لادەبرێت، هەندێجاریش کاتێک کڵاوەی ئەژنۆ دەرچوە لەو کەلێنەی کە تێیدایە، نەشتەرگەرەکان چارەسەری دەکەن بە هێنانەوە جێی خۆی. 



دانیار عثمان عزیز

dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین