وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کۆمەڵێک بیرکردنەوەی هەڵەو وەڵامی زانستی لەسەر ئازار


بیرکردنەوەی ھەڵە: کەسێک کە پێدەکەنێت و قسە دەکات ئازاری نییە.
وەڵامی زانستی: ئەو کەسەی کە ئازاری هەیە ئەگەری زۆرە پێکەنین و قسەکردن وەک جۆرێک لەخۆسەرقاڵکردن بەکاربهێنێت. ئەمە دەتوانێت کاریگەر بێت لە كەمكردنەوەی ئازار، بە تایبەت کاتێک لەگەڵ چارەسەرە دەرمانییە گونجاوەکاندا بەکاردەهێنرێت. لەوانەیە نەخۆشەکان بە ئاسانی سەرقاڵ ببن کاتێک سەردانکەریان هەیە و لەوانەیە هەر کە خێزانەکەیان یان کەسانی چواردەوری دەگەڕێنەوە ماڵەوە داوای دەرمانی ئازارشکێن بکەن.

بیرکردنەوەی هەڵە: کێبوونی هەناسە لەو نەخۆشانەدا باو و ئاساییە کە دەرمانی ئازارشکێنی ئۆپیۆید وەردەگرن.
ڕاستی: کێمبوونی هەناسە لەو نەخۆشانەدا کە دەرمانی ئازاری ئۆپیۆید وەردەگرن، نائاساییە. ئەگەر نەخۆشەکان بە وردی چاودێری بکرێن کاتێک لە مەترسیدان، وەک لەگەڵ یەکەم ژەمی دەرمانی ئۆپیۆید یان کاتێک ژەمێک زیاد دەکرێت، کێمبوونی هەناسە دەتوانرێت ڕێگری لێبکرێت.

بیرکردنەوەی هەڵە: دەرمانی ئازارشکێن کاتێک بە دەرزی دەدرێت کاریگەرترە.
ڕاستی: وەرگرتنی دەرمانی ئازار شکێن  لەڕێگەی دەم  یەکەم هەڵبژاردەیە  ، هەرکاتێک ڕێگای IV(دەرزی لێدان لەڕێگەی کانۆلا یان لولەی خوێن ) نەتوانرێت بەکاربهێنرێت . ڕێگای 17 (دەرزی لێدان لەڕێگەی کانۆلا یان لولەی خوێن )خێراترین  کاریگەری هەیە و ڕێگای پەسەندکراوە بۆ  دوای نەشتەرگەری. دەرزی لێدان لەڕێگەی ماسولکەیی (IM) پێشنیار ناکرێت چونکە ئازاربەخشە، بەباشی هەلنامژرێت لە ماسولکەکانەوە ، هێواشتر کاریگەریەکەی دەردەکەوێت بە بەراورد لەگەڵ بەکارهێنانی زارەکی.

بیرکردنەوەی هەڵە : هەرزەکاران زیاتر ئەگەری ئالوودەبوونیان هەیە بە بەراورد بە نەخۆشە بەتەمەنەکان.
ڕاستی: ئالوودەبوون بە دەرمانی ئۆپیۆید لە هەموو گروپە تەمەنییەکاندا نائاساییە کاتێک بۆ ئازار لەلایەن ئەو نەخۆشانەوە دەخورێت کە پێشینەی بەدبەکارهێنانی دەرمانیان(بەکارهێنانی مادە بێهۆشکەرەکان) پێشتر نەبووە.

بیرکردنەوەی هەڵە: ئازار بەشێکی ئاساییە لە پیربوون.
ڕاستی: هەرچەندە زۆرێک لە بەتەمەنەکان حاڵەتی نەخۆشییان هەیە کە دەبنە هۆی ئازار، بەڵام ئازار بەشێکی ئاسایی یان پێشبینیکراو نییە لە پیربوون و پێویستە بەخێرای چارەسەر بکرێت. چارەسەری کاریگەری ئازار بۆ کەسانی بەتەمەن یارمەتیان دەدات بۆ ماوەیەکی زیاتر بتوانن جوڵەیان بپارێزن و تەندروستیان بەگشتی باشتربێت.




ئامادەکردنی :زریان جەزا
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین