ژەهری مێشە هەنگوین شلەیەکی ترشی بێ رەنگە کە لە کۆنەوە زیاتر لە 5000 ساڵە بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە نەخوشیەکان .
یەکێک لە سودەکانی دەگەرێتەوە بۆ بوونی مادەی:-
- میلیتین :کە وەک دژە ڤایروس ، دژەبەکتریا بەکاردێت تەنانەت هەندێک توێژینەوە دەڵێن وەک دژە شێرپەنجەش بەکاردێت .
- ئەدولاپین و ئەپامین هەرچەندە وەک ژەهرن بەڵام بەکاردێن وەک دژە-هەلئاوسان و ئازارشکێن .
- ◦ بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جۆمگەیی روماتیدی لە توێژینەوەیەک دا کە بۆ ماوەی 8 هەفتە بەردەوام بوو لەسەر 120 کە نەخوشی روماتیزمیان هەبوو، ئەو نەخوشانەی کە روژانە5 -15 مێش هەنگوین پێوەیان دەدا نیشانەکانی نەخوشیەکە تێیایان دا چاروسەر دەبوو وەک ئەو نەخوشانەی کە دەرمانی methotrexate وە celecoxib بەکاردێنا .
- ◦ بۆ بایەخپێدانی پێستیش بەکاردێت لە برێکی زور لە شێدارکەوەرە و سیرەمەکان بەهۆی سیفەتەکانی سەرەوە بەتایبەتی بەکاردێت بۆ کەمکرنەوەی ژمارە و قولایی چرچ و لوچیەکانی دەم و چاو.
- ◦ سودی هەیە بۆ بەرگریە خانەکانی لاشەمان کە ئەمەش بەکاردێت چارەسەرکردنی نەخوشی دەردە رێوی ، ئاثما(ڕەبو) و روماتیزم … بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی خانەی T .
- ◦ هەروەها سودی هەیە بۆ ئەو نەخوشییانەی کە پەیوەندی بە دەمارەوە هەیە وەک نەخوشی پارکینسون و ئەلزهایمەر.
بەڵام لەگەل ئەم سودە بێ سنورانەی دا لە هەندێک کەس دا دەبێتە هۆی :-
- خوران
- دڵەراوکێ
- کێشە لە هەناسەدان دا
- هەست کردن بە گێژبوون
- رشانەوە و سکچوون
- نزمبونەوەی پەستانی خوێن
بۆیە ئەو کەسانەی کە هەستیاریەکی توندیان پێ هەیە هەرەشە لە ژیانیان دەکات دەبێت خۆیان لێی دوربخەنەوە بەوەی بەوەی کە پەنجەرەکانی ماڵەوە زور نەکەنەوە ، کەدەرونە دەرەوە با هەوڵبەن جلی مل کورت ، رەنگ کراوە و سەندل لەبەرمەکەن و ئەو بۆنانەی کە زور قورسن بۆنەکەی بەکارنەهێنن.
- لەحالەتی پێوەداندا دەبێت ئەو شتەی شێوە دەرزیەی دەرواتە ناو پێست دەربهێنرێت
- و شتێکی سارد لسەر شوێنی پێوەدانەکە دابنێرێت
- دەتوانێت مەلحەمی ستیرویدی بەکاربهێنرێت
- وەرگرتنی دژەهیستامین بۆ کەمکردنەوەی خوران و هەلئاوسانەکە
- لە کەیسە هەستیاریە توندەکان دا دەبێت ئیپینفرین بەکاربهێنرێت لە بەشی فریاکەوتن .
{إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ}
ئامادهكردن/فهوزیه عوسمان
dexterity medical organization