وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سودە گەورەکانی ژەهری مێشە هەنگوین


ژەهری مێشە هەنگوین شلەیەکی ترشی بێ رەنگە کە لە کۆنەوە  زیاتر لە 5000 ساڵە بەکارهاتووە بۆ چارەسەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە نەخوشیەکان .

یەکێک لە سودەکانی دەگەرێتەوە بۆ بوونی مادەی:-

  • میلیتین :کە وەک دژە ڤایروس ، دژەبەکتریا بەکاردێت تەنانەت  هەندێک توێژینەوە دەڵێن وەک دژە شێرپەنجەش بەکاردێت .
  • ئەدولاپین و ئەپامین هەرچەندە وەک ژەهرن بەڵام بەکاردێن وەک دژە-هەلئاوسان  و ئازارشکێن .
  •  ◦ بەکاردێت بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی جۆمگەیی روماتیدی لە توێژینەوەیەک دا کە بۆ ماوەی 8 هەفتە بەردەوام بوو لەسەر 120 کە نەخوشی روماتیزمیان هەبوو، ئەو نەخوشانەی کە روژانە5 -15 مێش هەنگوین پێوەیان دەدا نیشانەکانی نەخوشیەکە تێیایان دا چاروسەر دەبوو وەک ئەو نەخوشانەی کە دەرمانی methotrexate وە celecoxib بەکاردێنا .
  •  ◦ بۆ بایەخپێدانی پێستیش بەکاردێت لە برێکی زور لە شێدارکەوەرە و سیرەمەکان بەهۆی سیفەتەکانی سەرەوە بەتایبەتی بەکاردێت بۆ کەمکرنەوەی ژمارە و قولایی چرچ  و لوچیەکانی دەم و چاو.
  •  ◦ سودی هەیە بۆ بەرگریە خانەکانی لاشەمان کە ئەمەش بەکاردێت چارەسەرکردنی نەخوشی دەردە رێوی ، ئاثما(ڕەبو) و روماتیزم … بەهۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی خانەی T .
  •  ◦ هەروەها سودی هەیە بۆ ئەو نەخوشییانەی کە پەیوەندی بە دەمارەوە هەیە وەک نەخوشی پارکینسون و ئەلزهایمەر.

بەڵام لەگەل ئەم سودە بێ سنورانەی دا لە هەندێک کەس دا دەبێتە هۆی :-

  • خوران
  • دڵەراوکێ 
  • کێشە لە هەناسەدان دا
  • هەست کردن بە گێژبوون
  • رشانەوە و سکچوون
  • نزمبونەوەی پەستانی خوێن
بۆیە ئەو کەسانەی کە هەستیاریەکی توندیان پێ هەیە هەرەشە لە ژیانیان دەکات دەبێت خۆیان لێی دوربخەنەوە بەوەی بەوەی کە پەنجەرەکانی ماڵەوە زور نەکەنەوە ، کەدەرونە دەرەوە با هەوڵبەن جلی مل کورت ، رەنگ کراوە  و سەندل لەبەرمەکەن و ئەو بۆنانەی کە زور قورسن بۆنەکەی بەکارنەهێنن.
  • لەحالەتی پێوەداندا دەبێت ئەو شتەی شێوە دەرزیەی دەرواتە ناو پێست دەربهێنرێت 
  • و شتێکی سارد لسەر شوێنی پێوەدانەکە دابنێرێت
  • دەتوانێت مەلحەمی ستیرویدی بەکاربهێنرێت
  • وەرگرتنی دژەهیستامین بۆ کەمکردنەوەی خوران و هەلئاوسانەکە
  • لە کەیسە هەستیاریە توندەکان دا دەبێت ئیپینفرین بەکاربهێنرێت لە بەشی فریاکەوتن .
 {إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ}



ئاماده‌كردن/فه‌وزیه‌ عوسمان
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین