وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

گانگلیۆنی مەچەک چیە و چارەسەری چیە؟


سەرەتا گانگلیۆن واتە هەر گرێ یان کیسێکی پڕ لە شلە کە لە نزیکی جومگەکان یان ژێیەکانی جەستە دروست ببێت. بە زۆری لە کەسانی گەنج دەبینرێت و هەندێ جار بە دەگمەن لە منداڵاندا دروست دەبێت. لە دەستەکان و مەچەک باون و دروست دەبن و هەندێجاریش لە ئەژنۆ و پێیەکان و پاژنەی پێ دەبینرێن، بەڵام باوترین شوێنی دروستبونی ئەم گرێیانە بریتیە لە لە پشتەوەی مەچەکە لە نزیک ژێیەک کە پێی دەوترێ extensor tendon واتە ژێی فراوانکەر، ئەو ژێیەی کە دەبێتە هۆی بڵاوکردنەوە دەست. 
پێکهاتەی ئەم گانگلیۆیانە دوو بەشە:
  • (یەکەم) بەرگێکی ڕیشاڵی پتەو لە شەکر کە دەورەی داوە.
  • (دووەم) کەلێن و بۆشاییەکی پڕ لە شلە، کە سیفەتی شلەکەی بریتیە لەوەی شلەیەکی ڕوون و بێ ڕەنگ و جێلاتینیە. 

هۆکارەکەی چیە ؟

هەتاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکی دروست بونی ئەم گانگلیۆیانە دیار نیە چیە، لە هەندێ شوێن دەڵێن بەهۆی زۆر جوڵاندنی جومگە یان ناڕێک جوڵاندنی جومگەکانە یاخود پەستانی زۆر خستنە سەریانە، بەڵام تا ئێستا ڕاسترین لێکدانەوە بۆی کرابێت ئەوەیە کە بەهۆی شیبونەوەی بەستەرە شانەکانی نزیک جومگە و ژێیەکان دروست دەبن ئەم هۆکارە دەمانبات بەرەو ئەوەی کە بڵێین پەستانی زۆر و ناڕێک جوڵاندنی دەبێتە هۆی تێکچونی بەستەرە شانەکان و بەمەش گانگلیۆن دروست دەبێت.

نیشانەکانی چین ؟ 

تاکە نیشانەی باوی بریتیە لە دروست بونی شێوەیەکی تۆپەڵی یان ئاوسانێک لە نزیک جومگە و ژێیەکان کە بەهێواشی گەشە دەکات و زیاد دەبێت، بەڵام زۆرینەی نەخۆشەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە خورانێکی پچڕ پچڕ لەگەڵ لاوازبونی توانای دەستیان هەست پێکراوە. 
لە کاتی دەست لێدان و دیاریکردنی کیس یان گرێیەکە هەست بە لاستیکی، پتەوی، خڕ و بازنەیی و هەندێجار گرژی ئەو گرێیە دەکرێت، بە گشی گرێیەکی جێگیرە بەڵام هەندێجار جوڵاوە. ئەگەر لە نزیک ژێیەکانەوە بێت ئەوا بە ڕووناکیەک کە بیخەیتە سەری دەتوانی کیسێکی پڕ لە شلە ببینیت.

چارەسەری ئەم گرێیانە چین ؟ 

هەندێ لە گرێیانە خۆیان لادەچن و نامێنن. چارەسەرەکان دەگۆرێت بەگوێرەی بڕیاردانی پزیشک و نەخۆش بەڵام بە زۆری بریتیە لە برینێکی هێڵی یان تەوەرەی لەسەر ئەو گرێیە و کردنەوەی. پاشان بە وریایی لابردنی کیسەکە و ئاگا بون لە بەستەر و جومگە و ژێیەکانی ئەو ناوچەیە. 
دەشکرێت بەهۆی تەکنیکی تازەی پزیشکیەوە بکرێت وەکو Arthroscopic کە توڵێک یان دوو توڵی نەشتەرگەری دەخرێتە دەوروبەری ئەو گرێیە، یەکێک لە توڵەکان کامێرایەکی پێوەیە و ئەوەی دیکە نەشتەرێکی بچوکی پێوە بەستراوە کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت گرێیەکە دەربهێنرێت و لاببرێت بە کەمترین زیان گەیاندن بە شانەکانی دەوروبەر، وە خێراتر لە چارەسەکانی دیکەش باش دەبێتەوە. 



دانیار عثمان عزیز

dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین