وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

گیرانی بۆری فرمێـسک


واتاکردنی چەمکەکان 

سەرەتا واتای چەمکەکە (Dacryostenosis) کە Dakryo بریتیە لە ئاماژەکردن بۆlacrimal واتە فرمێسک. پاشگری (stenosis) واتە تەسکبون و گرژبون و چونەوەیەک. ئێستا dacryostenosis واتە تەسکبونەوە و چونەوەیەکی بۆری فرمێسک تا ئەوەی دەگیرێت یان بەشێکی زۆری دادەخرێت. 

پوختەیەکی بابەتەکە

یەکێک لە باوترین دیاردەکان کە لە سیستەمی فرمێسکدا ڕوودەدات، وە زیاتر لە ٢٠٪ منداڵی تازە لەدایکبوو دەگرێتەوە بریتیە لە گیرانی بۆری فرمێسک. هەموو ڕژێنەکانی جەستە بریتین لە ڕووکەشەخانەکان کە پێکەوە یەکدەگرن و ڕژێنەکان پێکدێنن، لەم حاڵەتەدا ئەم ڕوکەشە خانانە دروست دەبن بەڵام کەناڵ و ڕێڕەوی ئەم ڕژێنانە لە بۆری فرمێسکەوە کە لە لای چاودایە بەرەو خوارەوەی لووت دروست نابن یان دروست دەبن بەڵام بەهۆی شتێکەوە دەگیرێن.. کاتێک ڕێڕەوەکەش داخرا یان دروست نەبوو ئیتر فرمێسک بەرهەم هات ناتوانرێت بگوازرێتەوە. ئەم حاڵەتە بەزۆری لەگەڵ لەدایکبونی منداڵدا ڕوودەدات بەڵام دەکرێت ئەوکاتە ڕوونەدات و دوای ماوەیەک کاتێک فرمێسک بەرهەم دێت ئەم حاڵەتە دەربکەوێت. 
لە زۆربەی منداڵەکاندا ئەم حاڵەتە ئەگەری دەرکەوتنی هەیە بەڵام ئەو منداڵانەی کە ئەگەری زیاتری توشبونیان هەیە ئەوانەن کە یەکێک لەم حاڵەتانەن هەیە ئەوانیش: 
  1. یەکەم: Trisomy 21 یان نەخۆشی داون کە کرۆمۆسۆمێکی زیادە هەیە لە کرۆمۆسۆمی ژمارە 21. 
  2. دووەم: EEC syndrome : ئەوانەی بۆماوەییەن هەندێ پەنجە یان پەنجەی پێیان نیە یان لێویان قڵێش دەبێت.
  3. سێیەم: Brancho-oculo-facial syndrome ئەوانەن بۆماوەییەن پێکهاتەی ڕوخساریان کێشەی تێدایە. 
وە زۆر حاڵەتی دیکەی بۆماوەیی کە منداڵ لەگەڵیدا لەدایک دەبێت ئەگەری گیرانی بۆری فرمێسکی زیاتر دەبێت. 

نیشانەکانی چین ؟ 

نیشانەکانی وەکو Euphoria بریتیە گەڕانەوەی فرمێسک و کۆبونەوە و هاتنە دەرەوەی یان زۆرجار پێستی ژێر ڕژێنەکە دەدڕێت چونکە کەناڵ و ڕێڕەوەکە گیراوە و فرمێسک کە دروست دەبێت ناتوانێت پێیدا تێپەڕ ببێت و دەگەڕێتەوە دواوە. نیشانەیەکی دیکەی بریتیە لە periocular crusting بریتیە لە هەوکردن وئیلتهاب لە ڕژێنی فرمێسک. هەندێجاریش لە یەک چاودا ئەم حاڵەتە دەردەکەوێت. لە هەندێ حاڵەتی دیکەدا کەسەکە توشی هەستیاری دەبێت بە تیشک و ڕوناکی و هەست بە خوران  دەکات. 

چارەسەر بەبێ نەشتەرگەری

زۆرینەی منداڵەکان کە ئەم حاڵەتەیان توش دەبێت ، خۆی وردە وردە باش دەبێتەوە لە چەند مانگی سەرەتایی تەمەنیان، بۆیە پزیشک تەنیا بەوریاییەوە ئاگاداری دەبێت. ئەگەر منداڵەکە نیشانەیەکی ئاسایی هەبوو ئەوا پێویستی بە چارەسەر نیە. ئەگەر euphoria یان دەردراویان هەبو ئەوا بە مەساجکردنی ڕۆژانەی ئەوشوێنە بۆ ماوەیەک چارەسەر دەکرێت. هەندێجاریش دەرمانی دژە زیندەیی بەکاردێت. 

چارەسەر بە نەشتەرگەری

چەند شێوازێکی نەشتەرگەری هەیە بەڵام سەرکەوتوترین شێواز بریتیە لە NLD probing دەکرێت منداڵەکە بەخەبەر بێت گەر لە شەش مانگ زیاتر بوو و کەمتریش بوو ئاوا بە بەنج کردن بۆی ئەنجام دەدرێت. کە تێیدا دوو بۆری یەکێکیان لە بەشی سەرەوە لە ڕژێنی فرمێسک دەبرێتە ژورەوە و ئەوەی دیکەشیان لە بەشی خوارەوە لە کونی لوتەوە بۆ سەرەوە دەبرێتە ژوورەوە، بۆ ئەوەی کەناڵەکە وا داخراوە بکرێتەوە. 



سەرچاوە: 
Nelson Textbook of pediatric, chapter 643. P (3363)
دانیار عثمان
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین