وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی سیڵیاك چییە ؟


نەخۆششیەكە لە ئەنجامی تێكچوونی سیستمی بەرگریە كاتێك کۆئەندامی بەرگری خۆی هێرش دەكاتە سەر  شانەکانی ریخۆلە باریكە كە ئەمەش كێشەی مژینی خۆراكە ماددەكان بۆ  ناو خوێن دروست دەكات ، لە کاتێکدا ئەمە ڕوودەدات کە خۆراکێک بخوردرێت لە پێکهاتەیدا پڕۆتینی گلوتین هەبێت. هۆکاری ئەوەی ئایا بۆ کۆئەندامی بەرگری هێرش دەکاتە سەر خانە تەندروستەکانی ڕیخۆڵە باریکە زۆر بە ڕونی دیار نیە بەڵام هەندێجار هۆکاری بۆماوەی یاخود ژینگەی ڕۆڵ دەبینن لە تێکچون لە کۆئەندامی بەرگری. وە پرۆتینی گلوتین کە بەشێوەیەکی سەرەکی  لە گەنم و هەندێ جۆری جۆدا هەیە سیستمی بەرگری هان دەدات بۆ هێرش كردنە سەر ریخۆلە باریكە .

‎باوترین ئەو خواردنانەی كە گلوتینی تێدایە بریتین لە  كێك، هەندێ جۆری نان، هەندێ جۆری ساس (sauce)، دانەوێڵەکان ، وەزۆربەی (بیر)ە لە جۆ دروست دەکرێ کە پرۆتینی گلوتینی تێدایە 

نیشانەکانی نەخۆشی سیلیاک.

  •  خواردنی ئەو خۆراکانەی کە گلوتین لە پێکهاتەیداهەیە ڕوبەڕوی ئەم بارودۆخانەت دەکاتەوە بۆ کەسێ ئەم نەخۆشییەی هەبێت
  •  ئازاری گەدە 
  • سکچوون
  • ئاوسانی گەدە و هەبوونی غازات لە گەدەدا
  • هەرسنەکردنی خۆراک
  • قەبزی
  • هەست کردن بە ماندویەتی چونکە خۆراکە ماددەی پێویست لە جەستە بوونی نیە 
  • هەندێجار ڕودانی پەشێوی لە کەسی تووش بو بەهۆی ئەوەی ناتوانێ بە شێوەیەکی تەندروست کار بە ماسولکەکانی لەشی بکات پێکەوە …
  • ‎وە هێرش كردنە سەر ریخۆلە باریكە كۆمەڵێك كێشەی دیکەی خوێن  بۆ نەخۆشەكە دروست دەكات وەک 
  • ‎كەمخوێنی بەهۆی كەمی ئاسن 
  • كەمخوێنی بەهۆی ڤیتامین B12 
  • منداڵ لەگەڵ ئەم نەخۆشیە بە باشی گەشەناکەن و ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتن لە تەمەنی هەرزەکاریان .

ئەم نەخۆشیە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاتر لە ئافرەت دەردەکەوێت بە بەراورد بە پیاو .

ئەوکەسانەی کە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم، داون سیندرۆم ، نەخۆشی سایرۆیدەکانیان هەبێ یان لە کۆئەندامی بەرگری نەخۆشی دیکەیان هەبێ ئەگەری زیاتریان هەیە بۆ توش بون بەم نەخۆشیە . 

‎ئەو تێستانەی بۆ دیاریكردنی نەخۆشیەكە بەكاردێت

  • ‎تێستی خوێن بە گشتی ، وە  کەسی تووش بوو بەم نەخۆشیە ڕێژەی (EMA ) و (tTGA) کە دوو تێستی پزیشکین بەرز دەبێ لە خوێنیان 
  • ‎تێستی ڤیتامین بی 12 و نۆ
  • ‎تێستی ئاسن 
  • CRP
  • تێستی کۆلیستڕۆڵ 
  • تێستی جگەر 

ئەم تێستانە زیاتر باوەڕپێکراو دەبن کاتێک کە بکرێن خۆراکێک خورابێت کە گلوتین لە پێکهاتەیدا بوونی هەبێ. 

‎ئەم نەخۆشییە چارەسەری نیە بەڵام ئەتوانرێ رێگری لێ بكرێ لە رێی خواردنی ئەو خواردنانەی كە گلوتینی تێدا نیە . واتە پزیشک تەنها پێشنیار ی خواردنی ئەو خواردنانە بۆ چارەسەری نەخۆش دەکات کە گلوتین لە پێکهاتەیدا بوونی نیە . 

‎ئەو خواردنانەی كە گلوتینی تێدا نیە 

  • ‎برنج‎
  • فاسۆلیا
  • نیسک 
  • ‎گەنمەشامی 
  • سەوزەوات 
  • میوە 
  • ماسی 
  • هەندێ لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان 

ئەو سەوزەواتانەی نیشاستە لە پێکهاتەیان بوونی هەیە وەک پۆلکە ، پەتاتە .

لە کاتی دورکەوتنەوە لەوخۆراکانەو ، خواردنی خۆراکی تەندروست نیشانەکانی نەخۆشیەکەش لە ماوەی چەند ڕۆژێک بەرەو کەم بونەوە دەچێت.

تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک 



ئامادەکردنی: 

شەوبۆ عبدالقادر

dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین