ئایا قەپاغى کیسەڵ هەستە دەماری هەیە؟ کیسەڵ هەست بە پشتیان دەکەن؟ کیسەڵ هەست بە دەست لێدان و ئازار دەکەن لە پشتیان؟
قەپاغی کیسەڵ بەرگری دەکا لە دژی دڕندەکان،لەوانەیە نەزانی کە ئەو مەخلوقە لەسەر زەوییە بۆ زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ساڵ
کیسەڵ دەماریان هەیە لەسەر قەپاغیان؟
بەڵێ هەیتیان، تەنیا توێکڵێکی ڕەق نییە کەوا دەردەکەوێ بەڵکو چەندەها سەری دەمار و بۆڕی خوێنی تیایە کە وایان لێدەکەن هەست پێبکەن.هەندێک وا بیر ئەکەنەوە کەوا پشتی کیسەڵ وەکو خانووێک وایە کە ئەچنە ناوی، ڕاستییەکەی ئەوەیە کە توێکڵەکەی پاشکۆی قەفەزی سینگیانە کەوایە پارچەیەکی جیانەکراو و پێویستی جەستەیانە، ئەم ئاژەڵە توانای هەستی هەیە بە ژێر توێکڵەکەی هەرچەندە هەمان ئەندازەی ئەو هەستە نیە کەوا لە پێستیان هەیانە، هەر دەست پیاهێنان و ماچ کردن یانیش جوڵەیەک کە لەسەر توێکڵەکەیان بکەی ئەوا هەستی پێ دەکەن .پێکهاتووە لە چەند تێکەڵەی ئێسکی وەکو قەفەزی سینگی ,پەراسوو و بربڕاگەی پشت .ئەو پارچەی کە دەیبینین پشتەکەی پێی دەوترێ (carapace- قاووغ) و بەشی خوارەوەی ( plastron) ی پێ دەوترێ .هەرچەندە وا بیر دەکرێتەوە کە قەپاغەکەی زۆر بەهێزە بەڵام هەستیار و زۆر ناسکە. گەر لێی بدرێت یان ئازارێکی پێ بگا ، ئەوا بە بێ گوومانی هەست بە ئازار دەکەن و لەوانەیە خوێنیشی لێبێت .
ئایا ساڕێژ دەبێتەوە ؟
بەڵێ ، لە ماددەی زیندوو پێکهاتووە وەکو کیراتین کەوا دەتوانێ وردە وردە خۆی چاک و نوێ بکاتەوە .قەپاغ بە چینێکی ئەستووری پێست و کیراتین داپۆشراوە.
ئامادەکردنی :- آلاء صباح سليمان
dexterity medical organization