سەگەکان زۆر هێزی مێشک تەرخان دەکەن بۆ لێکدانەوەی بۆنەکان. ئەوان زیاتر لە 100 ملیۆن شوێنی هەستەوەرییان لە کونە لووتیانداهەیە ,لە ڕاستیدا ئەو ڕووبەرەی مێشکی سەگ کە تەرخان کراوە بۆ شیکردنەوەی بۆنەکان نزیکەی 40 جار گەورەترە لە بەشی بەراوردکراوی مێشکی مرۆڤ ، مەزەندە دەکرێت کە سەگەکان دەتوانن لە هەر شوێنێک بۆن بکەن لە 10 بۆ 10,000 جار باشترە لەخەڵک.
سوودەکانی هەستی بۆنکردنی سەگ :
- ناسینەوەی ماددە هۆشبەرەکان
- دیاریکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییە تووشبووەکان
- دۆزینەوەی شوێنەوارە باوەکان لە خواردندا
- دۆزینەوەی بۆمب و تەقەمەنی دیکە
- دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان
کۆمپانیای TATE راهێنانی بە دەیان سەگ کرد بۆ ئەوەی بتوانن ژیانی کوالاکانی ناو ئاگرەکەی ئوسترالیا رزگاربکەن، بەوەی شوێنەکانیان ئاشکرا بکەن و رزگاریان بکەن.

بەریتانیا لەنێو ئەوروپا خراپترین رێژەی مردنی بەهۆی شێرپەنجەوە تێدایە،لەبەر ئەوە رێکخراوێکی تایبەت بە دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان لەرێگەی سەگەوە، دەیەوێت دەستنیشانی شێرپەنجەی پرۆستات بکات لەڕێگەی هەستی بۆنکردنی.
هەر لە بەریتانیا دەیانەوێت سەگ بەکاربهێنن دوای ڕاهێنانی سەگەکان بۆ ناسینەوەی ئەو بۆنەی کە لە تووشبووانی کۆرۆنا هەیە، بۆ ئەوەی بتوانن ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە تووشبووی ڤایرۆسەکەن .
ئامادەکردنی / ڕۆژان جمال معروف
dexterity medical organization