وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کەروێشکەکان


کەروێشکەکان ئاژەڵی مەمکداری قەبارە بچووکن ،لە بنەڕەتدا ئاژەلێکی کێوی بووە مرۆڤ ماڵی کردوە بۆ سوود وەرگرتن لەگۆشت و فەروەکەی ،کۆمەڵایەتین و پێکەوە بە کۆمەڵەی گەورە دەژین ، بۆ خۆشاردنەوە لە ڕاوچی و ئاژەڵە دڕندەکان زۆرینەی چالاکیەکانیان لە بەرەبەیاندا ئەنجام دەدەن بەهۆی ئەوەی ڕووناکی کەمە بە سەرکەوتووی خۆیان دەشارنەوە ، توانایەکی سەرنجڕاکێشیان هەیە بۆ ڕاکردن بە خێراییەکی زۆر , کە لە کاتژمێرێکدا دەتوانێت 29 کم دەبڕێت بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا کەروێشکەکان بوون بە خۆراکی ژمارەیەکی زۆری ئاژەڵە ڕاوکەرەکانی کۆمەڵەی شیردەر و باڵندەکانیش ،هەروەها دەتوانن چەند نەخۆشیەکیش بۆ مرۆڤەکان بگوازنەوە وەک تای کەروێشک و نەخۆشی تۆڵاریمیا .
تەمەنی کەروێشکەکان :
لە سروشتدا ڕێژەیی تەمەنی دەگاتە 8 ساڵ ، بەڵام لەکاتی ماڵیکردنی و گرنگیپێدانی زۆر تەمەنیان دەگاتە 10-12 ساڵ .

نشینگە :

کەروێشکەکان لە ژینگە جیاوازەکان نیشتەجێ دەبن وەک بیابانەکان ، ناوچە شێدارەکان ، دارستانە کەمەرەییەکان ،و لانە تایبەتەکەیان لەڕێگەی هەڵکۆڵینی زەوییەوە بە دەستەکانیان دروست دەکەن کە درێژییەکەی دەگاتە 3م لە ناوەوە ژووری زۆر لەخۆ دەگرێت لەگەڵ دەروازەی چوونەژورەوە و هاتنە دەرەوە بۆ خێرا دەرباز بوون لە ئەگەری هەبوونی مەترسی .

خۆراکی کەروێشکەکان :

بەشیوەیەکی گشتی کەروێشک گیا و سەوزی و میوە ،گەنم ،جۆ،نانی ڕەق،شەوەر و یۆنجە،گێزەر هەندێ جۆری تری گیا دەخوات، واتە ئاژەڵی ڕووەک خۆرن و بە هیچ شێوەیەک گۆشت ناخۆن .

زاوزێ:

کەروێشک یەکێکە لەو گیانەوەرانەی کە فرەزێ یە واتە بەیەک سک چەندین بەچکەی دەبێت ، و لەساڵێکدا چەندین جار زاوزێ دەکات، کەروێشکی واهەیە (جار دەزێ لە ساڵێکدا، دەتوانێ شیر بدات و ئاوسیش بێ لەهەمان کاتدا ، (توانای زاوزێ کردن لەکەروێشکدا زۆر زۆرە ،بەمەش لە ئاژەڵە شیردەرەکانی تری جیا دەکرێتەوە، لەدوای 6-10 کاتژمێر بێچودان دەگەڕێتەوە باری ئاسایی) ،هەرجارەی لانی کەم (3-12) بەچکەی دەبێت، کەروێشکی واش هەیە 20 بەچکەی دەبێت ، بەڵام کەروێشکی کێوی (1-4 ) بەچکە دەکات، ئەگەر وشکەساڵی و بێ بارانی بێت،بەلام ئەگەر ساڵەکەی خۆش بێت زیاتر بەچکە دەکات.

جۆرە دیارەکانی کەروێشک :

  1. کەروێشکی سپی نیوزلەندی
  2. کەروێشکی بابیون
  3. کەروێشکی کالیفۆرنیا
  4. کەروێشکی ژاپۆنی
  5. کەروێشکی شنشیلا
  6. کەروێشکی بوکسات



ئامادەکردنی : ڕۆژان جمال معروف
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین