وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

تەسکبوونەوەی ئاشکەوان


لەم بابەتەدا باس لە حاڵەتێکی نامۆ دەکەین لەناو کۆرپە لەدایکبوەکاندا کە پێی دەوترێت pyloric stenosis (تەسکبونەوەی زمانەی (ڕێڕەوی) کۆتایی گەدە یان 【تەنگبوونەوەی ئاشکەوان】) ...
ئەمحاڵەتە بەزۆری لە 2-8 هەفتەیی تازە لەدایکبوواندا ڕوودەدات وە دەکرێ لەهەر تەمەنێک لە لەدایکبوونەوە تا 6 مانگی ڕووبدات وە زۆر بەدەگمەن لە کەسانی پێگەیشتوودا دەردەکەوێ.
لەباری ئاساییدا زمانێکی ماسولکەیی لە کۆتایی گەدە(ئاشک)دا هەیە کاتێک دەگات بە ڕیخۆڵە باریکە بەناوی pyloric sphincter بەکوردیەکەی واتا ماسولکەی کشتەکی ئاشکەوان کە ماسولکەیەکی ئەڵقەییە بە کردنەوەی ڕێگە بە تێپەڕبونی خۆراک دەدات لە گەدەوە بەرەو ڕیخۆڵە باریکە کاتێک هەرسکردنی تەواودەکات لەناو گەدەدا . بەڵام لە هەندێک حاڵەتی دیاریکراودا ئەم ماسولکە پێکهێنانە ئەستور دەبن و ئەو ڕێڕەوە دەگرن بۆ تێپەڕبونی خۆراکەکە لە ئاشکدا دەمێننەوە بەمەش منداڵەکە هەست بە حاڵەتێکی بەئازار و سەیر دەکات . دەبێت ئەوەش بزانین کە ئەمە حاڵەتێکی زۆرباوە لەناو تازەلەدایکبواندا بەجۆرێک لە 1000 حاڵەتی لەدایکبوندا بەنزیکەیی 2-3 تێکچونی بەم جۆرە دەردەکەوێت. لە ئەنجامی گیرانی ئەم ڕێڕەوەدا نیشانەکان لە کۆرپەکەدا دەردەکەون کە دەکرێت دوای چەند هەفتەیەک لە لەدایکبون ببینرێن کە بریتین لە :
  1. ڕشانەوە دوای شیرپێدان .
  2. هەستکردن بە برسێتی ، چونکە ناتوانێت سود لە شیرەکە ببینێت.
  3. وشکبونەوە ، مداڵەکە لەوانەیە فرمێسکی زۆر نەبێت لەکاتی گریان و دایکەکە تێبینی بکات کە کەمتر لە منداڵانی ئاسایی منداڵەکەی پاکبکاتەوە و بیگۆڕێت.
  4. کەمبونی کێش.
هۆکارێکی ڕون و دیاریکراو بۆ سەرهەڵدانی ئەم بارودۆخە دیارنیە بەڵام چەندین هۆکاری دەرەکی (ژینگەیی) و هۆکاری پەیوەندیدار بە بۆماوەی کۆرپەکەوە پەیوەندی هەیە .

لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین خاڵ هەیە کە ئەگەری هەر منداڵێک بۆ ئەم حاڵەتە زیاددەکەن کە دەکرێت تێیاندا دەربکەوێت کە بریتین لە :

  1. ڕەگەز / ئەم حاڵەتە لەناو ڕەگەزی نێردا زیاتر تێبینی دەکرێت.
  2. نەتەوە / لەناو نەتەوە سپی پێستەکان و ناوچە ئەوروپیەکاندا زیاترە وەک لە ناوچەکانی ئەفریقا.
  3. ئەومنداڵانەی کە زوو لەدایکدەبن لەپاڵ ئەو ناتەواویانەی دیکە کە ئەگەری زۆرە تێیاندا دەربکەوێت ئەم حاڵەتەش بەدیدەکرێت.
  4. هەبونی حاڵەتی هاوشێوە لە ناو خێزاندا.
  5. جگەرە کێشانی دایک لەماوەی دوگیانیدا.
دکتۆر لەدوای وەرگرتنی چەندین زانیاری لەبارەی منداڵەکەوە لەلایەن دایکیەوە لە ناو خێزانەکەدا و زانیاری گشتی سەبارەت بە تەندروستی خێزانەکەش دەتوانێت گومانی ئەم حاڵەتە بکات. بۆ دڵنیابونەوەش لێی چەندین ڕێگەی جیاواز هەن کە دکتۆرەکە دەیگرێتە بەر هەندێک لەوانە :
  • palpation / کە لێرەدا مەبەست لەوەیە کە لە ڕێگەی دەستدانانەوە لەسەر سکی منداڵەکە دکتۆر هەست بە تۆپەڵبونێک دەکات لە ناوەڕاستی سکیدا کە ئەمەش پێویستی بە ئەزمونی زۆرە تا بە ئاسانی هەستی پێبکرێت .
  • Ultrasound / ئەم ڕێگەیەش کە بریتیە لە سۆنەر بە ڕوونی دەتوانێت ئەو گیرانە لەو ناوچەیەدا دەربخات و ئەستوربونی ماسولکەکانیش ببینرێت.

لەدوای دڵنیابونەوە له حاڵەتەکە پێویستە هەرزوو دەست بە چارەسەرکردن بکرێت لێی کە بریتیە لە :

  • ڕاستەوخۆ پێویستە شلەیەکی زۆری بدرێتێ بۆناو خوێنی نەک لەڕێگەی دەمەوە چونکە سودی نابێت بۆی ئەمەش پێویستە بۆی هەڵبواسرێت و بەهێواشی پێی بدرێت بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو کەمبونەوە بەرچاوەی ئاو و مادە تواوەکانی خوێنی بکرێت کە لەڕێگەی ڕشانەوەی پێشترەوە لەدەستیداون.
  • لەدوای ئەمەش منداڵەکە ئامادە دەکرێت بۆ نەشتەرگەری ، لەپێش نەشتەرگەریەکە نابێت بەهیچ جۆرێک شیری پێ بدرێت چونکە وای لێ دەکات بڕشێتەوە و حاڵەتەکەی تێکبچێت.
ناوی ئەم نەشتەرگەریە (pyloromyotomy)ـیە واتا نەشتەرگەری لابردن(بڕین)ی ماسولکەی ئاشکەوانە کە تێیدا بەنجی پێویست بە منداڵەکە دەدرێت و لەڕێگەی سکەوە بەشێک لە ماسولکە هەڵاوساوەکە دەبڕدرێت . لە کۆتاییشدا تەقەڵەکان و دورینەوەکە لەژێر پێستەوە بە دەزویەکی تواوە ـabsorbableـ دەکرێت وا پێویست ناکات لاببرێن و دوبارە سەردانی پزیشک بکرێتەوە بۆ ئەو مەبەستە.




ئامادەکردنی :هەناسە محمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین