وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سەگەناز - parvo


یەکێکە لەو نەخۆشییە کوشندانەی کە زەرەرو زیان دەگەیەنێت بە تەندروستی ئاژەڵەکانی وەکو (گورگ،ڕێوی،کەمتیار،شێر،پڵنگ،سەگ) وە بەتایبەت سەگ.
ئەم نەخۆشیە ناسراوە بە (تاعونی سەگ) کە ڤایرۆسێکە دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەشی سەگ،لە هەموو تەمەنەکاندا ئاژەڵ ئەگەری توشبوون بەم نەخۆشییەی هەیە بەتایبەت ئاژەڵە تەمەن بچووکەکان کە ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی هەواوە دەگاتە کۆئەندامی بەرگری لەشی ئاژەڵەکە.دوای ٦ ڕۆژ لە چوونە ژوەرەوەی ئەم ڤایرۆسە نیشانەکان دەردەکەون

کە نیشانەکان بەگشتی بریتین لە :

  • بەرزبوونەوەی پلەگەرمی لەشی ئاژەڵو چاوو لوتی سوردەبێتەوەو ئاو دەکات
  • بێهێزو لاواز دەبێتو ئارەزووی خواردنی نامێنێت
  • ڕەقبوونی ناوچەی مل
  • هەندێکجار توشبوو کوێر دەبێت
  • ناهاوسەنگی لە جوڵە
  • سکچوون و هەنێکجار مردن

چارەسەرکردن و کۆنترۆڵکردنی

  • بەکارهێنانی دەرمانە دژە زیندەییەکان
  • بەکارهێنانی شلەمەنی لەکاتی سکچوون
  • پێویستە ئەو ئاژەڵانەی تەمەنیان بە نزیکەی (٣مانگ)ە ڤاکسین دژی ئەم نەخۆشییە وەربگرن
شایەنی باسە بەپێی توێژینەوەی زاناکان لەم بوارەدا ئەگەری مردنی ئاژەڵ بەم نەخۆشیە%50بە %50 وە تا ئێستا چارەسەرێکی تەواو بۆ بنبڕکردنی ئەم نەخۆشییە نەدۆزراوەتەوە.



ئامادەکردنی:عەبدوڕەحمان ئومێد بارام
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین