وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

ئایا دەرھێنانی ددانی لەقیو دروست و ئاساییە؟


کاتێک منداڵەکەت بە ددانێکی شیرییەوە کە دەلەقێت دێتە سەرت ، رەنگە وازی لێ بێنیت، یان لەوانەیە بتەوێت ددانەکەی بۆ دەربێنی ، بەڵام ئایا ئەمە تەندروستە؟ چۆن دەزانی کە ئایا بەڕاستی کاتی ئەویە ددانەکە لاببرێت؟ ئایا دەبێت تەنها چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە خۆی بکەوێت؟
پێش دەرهێنانی ددانی شیری، پرسیار لە منداڵەکەت بکە ئەگەر هەستدەکات زۆر دەلەقێت. یان چەنێک ئازاری دەدات لە جوڵە پێکردنی؟ وە یان چەندێک ئاسانە بۆ جوولە پێکردنی؟ ئەگەر هێشتا ئازاری دەدات لە جووڵەکردنا، ئەوا هێشتا زۆر زووە بۆ دەرهێانی. ڕێگەدان بە رەگی ددانەکە بۆ توانەوەی تەواو و کەوتنی ددانەکە بە سروشتی هەمیشە باشترین ڕێگایە.
گرنگە کە ددانی شیری زوو دەرنەهێنرێت چوونکە ددانی شیری رێنوێنی شوێنی ددانە هەمیشەییەکان دەدەن.
وەک پێشتر باسکرا، تەنها هەوڵ بدە ددانی منداڵ لاببەیت کاتێک دڵنیای منداڵەکە هیچ کێشەیەکی نییە لە کێشان یان جوڵاندنی ددانەکان و هیچ ئازارێکی تیژی نییە لە کاتی ئەنجامدانیدا.
بە پێی کۆمەڵەی (ADA)، بە شێوەیەکی ئاسایی دوو جۆر منداڵ هەیە ، هەندێک کە پێیان خۆشە ددانیان بۆ دەربێنن . هەندێکی تریش کە وایان پێخۆشترە دەستکاری ددانیان نەکەن بەڵکو خۆی بکەوێت.
ئەگەر منداڵەکەت بکەوێتە ناو گرووپی یەکەم و حەزی لە کێشانی ددانی بێت ، دەتوانی ددانی بۆ دەربێنی.
ئەگەر منداڵەکەت پێت بڵێت کە بە دڵنیایەوە نایەوێت ددانی بکێشێت، ئەوە باشترینە کە لێی بگەرێین و چاورەێ بکەین ددانەکە ئاسایی بکەوێت.
ئەو توێژینەوانەی کە لە ساڵی 2018دا لە گۆڤاری جیهانیی پزیشکی ددانی پەدیاتریک بڵاو کراوەتەوە بۆیان دەرکەوت کە بۆ زۆربەی منداڵان لەدەستدانی یەکەم ددانی شیری پەیوەندی بە هەستە ئەرێنییەکانی وەک خۆشی و شانازییەوە هەیە تەنها لەسەدا 22ی منداڵەکان هەستێکی نەرێنیان وەک ترس ئەزموون کردووە.



ئامادەکردنی : ڕەنگین ڕەحیم
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین