وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی مەترسیداری ھەوکردنی پەردەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک چییە


لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان ناوی مێننجایتس ( ھەوکردنی پەردەی دەوری مێشک و دڕکەپەتک )و بەرگوێ کەوتبێ بابزانین مێننجایتس چییە؟
نەخۆشی مێننجایتس بریتیە لە ھەوکردنی پەردەی پارێزەری دەوری مێشک و دڕکەپەتک کە ناسراوە بە مێنینجیس (meninges)
ئەکرێ توشی ھەر کەسێک بێت بەڵام زۆرترباوە لە مناڵان و گەنجان ئەم نەخۆشیە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و پێویستی بە چارەسەری بە پەلە ھەیە چونکە ئەکرێ ببێتە ھۆی مردن.

لەنیشانەکانی ئەم نەخۆشیە:

  1. تا
  2. سەرئێشەی توند
  3. ھەستیاری بەرامبەر ڕووناکی
  4. سەرلێشێوان
  5. ھێڵنج و ڕشانەوە
  6. ماندووبوون.
  7. کەمبوونەوەی ئیشتیھای خواردن

چۆن ئەم نەخۆشیە ئەگوازرێتەوە:

ھۆکاری نەخۆشی مێنێنجایتز بەگشتی (بەکتریا ,ڤایرەس،کەڕوو)، بەکتریەکە کەمترە لەچاو ڤایرەسیەکە بەڵام ترسناکترە.

ڕێگاکانی گواستنەوە:

  1. پژمین
  2. کۆکە
  3. ماچکردن
  4. ھاوبەشیپێکردنی فڵچەی ددان و کەوچک و چەتاڵ جگەرە..

چارەسەری نەخۆشیەکە:

ئەوکەسانەی کە گومانی توشبوون بەم نەخۆشیەیان لێئەکرێت تاقیکردنەوەیان پێئەکرێت لە نەخۆشخانەیا بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەرتوشبوونی بەم نەخۆشیەو ھەروەھا دیاریکردنی ھۆکارەکەی کە ڤایرەسیە یان بەکتریاییە.

چارەسەریەکان ئەمانە ئەگرنە خۆیان:

  1. پێدانی ئەنتیبایۆتیک
  2. پێدانی موغەزی
  3. پێدانی ئۆکسجین لەڕێگەی فەیس ماسک.


ئامادەکردنی: ماریا احمد محمد
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین