بریتییە لە ئەنجامی گەشەکردن و دروستبوونی ژمارەیەکی زیاتر لە ژمارەی ددانی ئاسایی لە مرۆڤدا کە ٢٠ ددانی شیری و ٣٢ ددانی ھەمیشەیمان ھەیە ، کە بە شێوەیەکی بەرچاوتر لە ڕەگەزی نێر دا زیاترە وەک لە مێ.
نیشانەکان
- دروستبوونی ددانی زیادە لە دەوروبەری ددانەکانی پێشەوە (incisors) دروست دەبێت.
- دروستبوونی ددانی زیادە لە بەشی پشتەوە و دەوروبەری ددانەکانی دواوە (Molars).
- دروستبوونی ددانی زیادە لە ھەمان ڕیزی ددانەکانی دواوە(Molars) دروست دەبێت نەک دەوروبەری .
ھۆکارەکان
- نەخۆشی گاردنەر
- شەقبوونی پووک و لێو (Cleft palate and lip)
- نا تەواوی لە گەشەی ئێسکی سەر و چەڵەمە (Cleidoocranial dysplasia)
دەستنیشانکردن
- ئێکس ڕەی
- سیتی سکان
چارەسەر
ئەگەر ئەم حاڵەتە ئازارێکی زۆری بۆ نەخۆشەکە دروست کرد ئەوا پزیشکی ددان پێشنیاری دەرھێنانی ددانەکەی بۆ دەکات بەڵام ئەگەر ھیچ ئازارێک و بێزارییەکی دروست نەکرد ئەوا تەنھا دەرمانی دژە ھەوکردن دەدرێت بە نەخۆشەکە.
بە ھیوای تەندروستیەکی باش
ئامادەکردن: دییە سەرکار احمد
dexterity medical organization