وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

Hyperdontia چییە ؟


بریتییە لە ئەنجامی گەشەکردن و دروستبوونی ژمارەیەکی زیاتر لە ژمارەی ددانی ئاسایی لە مرۆڤدا کە ٢٠ ددانی شیری و ٣٢ ددانی ھەمیشەیمان ھەیە ، کە بە شێوەیەکی بەرچاوتر لە ڕەگەزی نێر دا زیاترە وەک لە مێ.

نیشانەکان

وەک لە پێشتردا ئاماژەمان پێدا دروستبوونی ژمارەیەکی زیاترەلە ڕێژەی ئاسایی کە دەتوانین بە پێی شوێنەکەکان جیایان بکەینەوە بۆ سێ کۆمەڵە :
  1. دروستبوونی ددانی زیادە لە دەوروبەری ددانەکانی پێشەوە (incisors) دروست دەبێت.
  2. دروستبوونی ددانی زیادە لە بەشی پشتەوە و دەوروبەری ددانەکانی دواوە (Molars).
  3. دروستبوونی ددانی زیادە لە ھەمان ڕیزی ددانەکانی دواوە(Molars) دروست دەبێت نەک دەوروبەری .

ھۆکارەکان

  1. نەخۆشی گاردنەر
  2. شەقبوونی پووک و لێو (Cleft palate and lip)
  3. نا تەواوی لە گەشەی ئێسکی سەر و چەڵەمە (Cleidoocranial dysplasia)

دەستنیشانکردن

  1. ئێکس ڕەی
  2. سیتی سکان

چارەسەر

ئەگەر ئەم حاڵەتە ئازارێکی زۆری بۆ نەخۆشەکە دروست کرد ئەوا پزیشکی ددان پێشنیاری دەرھێنانی ددانەکەی بۆ دەکات بەڵام ئەگەر ھیچ ئازارێک و بێزارییەکی دروست نەکرد ئەوا تەنھا دەرمانی دژە ھەوکردن دەدرێت بە نەخۆشەکە.
بە ھیوای تەندروستیەکی باش




ئامادەکردن: دییە سەرکار احمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین