حوشترەکان ئەو ئاژەڵانەن بۆ ماوەی هەزاران ساڵ لە بارودۆخی ژینگەی بیابانیدا ژیاون. یەکێکن لە ئاژەڵە زۆر باوەکان کە لە بیابانیەکانی جیهاندا دەبینرێن. کە توانای خۆ گونجاندنیان هەیە لەگەڵ ژینگە زۆر سارد یاخود گەرمەکاندا.
حوشترەکان کۆمەڵێک خۆگونجاندنیان هەیە بۆ ژیان کردن لە ژینگەی ڕەقی بیاباندا:-
- بۆ خۆ پاراستن لە لم و خۆڵی بیابان سێ پێڵوی چاو و دوو ڕیز برژانگیان هەیە.
- وە لێوێکی زیادەی ئەستوریان هەیە کە یارمەتیان دەدات ڕووەکە دڕکاویەکان بخۆن، کە ئاژەڵەکانی تر ناتوانن بیخۆن.
- ئەستوری پێستیان لە ناوچەی ڕوومەت و ملیان دەیان پارێزێت لە لمە گەرمەکانی بیابان کە بەر پێستیان دەکەوێ.
- وە قاچە گەورە و پانەکانیان یارمەتیان دەدات بۆ ڕۆیشتن بەسەر لمی بیابان بێ ئەوەی نقوم ببن تیایدا.
- وە حوشترەکان دەتوانن کونی لوتیان دابخەن بۆ پاراستنی لە تەپوتۆز.
ئامادەکردنی:-
تاڤگە زوبێر حمد
dexterity medical organization