زۆر میوە هەن سوودیان هەیە بۆ ددان بەتایبەتی ئەوانەی کە رێژەیەکی زۆر ئاویان تێدایە، وەک سێو و هەرمێ و کاڵەک و خەیار. هانی جالاکی لیکەرژێنەکان دەدەن کە دەبێتە هۆی لادانی بەکتریاو پاشماوەی خۆراک لەسەر ددان.
- بەڵام لیمۆ، پرتەقاڵ، ئەنەناس ریژەیەکی بەرزی ترشیان هەیە، کە دەتوانن مینای ددانەکانت لاواز بکەن بۆ کلۆری ئەو ترشانەی لەم میوەدا دۆزراونەتەوە، هەروەها دەتوانن برینی دەم دروست بکەن.
- لەبیرت بێت کە میوە وشککراوەکان بەهای خۆراکی هاوشێوەیان نیە وەک میوە تازەکان. میوە وشککراوەکان زۆر فایبەر و ئەنتی ئۆکسیدان دابین دەکەن. بەڵام، شەکر و کالۆریان بەرزە. وە زۆر ئاسان دەلکێن بە ددانەکانمان. ئەگەر پاش خواردنیان بە شێوەیەکی گونجاو ددانمان نەشۆین ئەوا دەتوانن ببێتە هۆی کلۆری.
- سەرەڕای ئەوەش، میوەی تەواو بۆ ئێمە زۆر باشترە لە شەربەتی میوە. شەربەتی میوە سەرچاوەیەکی چڕی شەکرە، وە دەتوانێت ئەو فایبەرە بەسوودە بسڕێتەوە کە لە میوەدا دۆزراوەتەوە.
ئامادەکردنی:ڕەنگین رحیم
dexterity medical organization