وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

بیردۆزی فرۆید لەسەر کەسایەتی مرۆڤ


فرۆید بیرۆكەی خۆی سەبارەت بەكەسێتی خستەڕوو لەڕێی مامەڵەكردنی لەگەڵ نەخۆشە ئەقڵی، فرۆید كەسێتی مرۆڤی بۆ سێ بەش دابەش كرد كە هەریەك لەو بەشانە خەسڵەت و سیماو هەروەها گیروگرفت و داواكاری خۆی هەیە، كە جیاوازە لەگەڵ تایبەتمەندیەكانی بەشەكانی دیكە، زۆرجاریش دژ بەیەكترن و لەململانێدان، بەڵام لەیەكتری جیانابنەوە و كەسێتی مرۆڤ بەهۆی پەیوەستی ئەم سیانەوە كاردەكات:

یەكەم: ئەو id

ڕەگەزی بایۆلۆژییە لەكەسێتیدا و بەردەوام وروژاوە، دوورە لەبەئاگاییەوە، بناغەی كەسێتییە، بەگەورەترین بەشی پێكهاتەی دەروونی لەكەسێتیدا دادەنرێت، سەرچاوەی غەریزەو خواستە سەرەتاییەكانی مرۆڤە و لەسەر بنەمای تێركردنی حەزو ئارەزوو دەڕوات. وزەیەكی دەروونی بەكاردەهێنێت بۆ تێركردنی هەردوو غەریزەی مردن و ژیان، هەروەها پڕە لەغەریزە و پێداویستیە فیسۆلۆژیەكان و كۆنترین پارچە و بەشی كەسێتییە، كاتێك مرۆڤ لەدایك دەبێت تەنیا ئەم بەشەی هەیە و لەگەڵیدا لەدایك دەبێت و بەدرێژایی ژیانیشی هەر لەگەڵیدا دەمێنێتەوە. ئەم بەشە لەگشت بۆماوە و پێداویستی و حەزو ئارەزووە ئاژەڵیەكان پێكهاتووە.
ئەو دوور لەگشت یاسا و پڕەنسیپە لۆژیكییەكانی مرۆڤ كاردەكات و هیچ شتێك دەربارەی دابونەریت و ئاكاری جوان و هەروەها بەهای كۆمەڵایەتی نازانێت و گۆێڕایەڵیان نابێت، بەشێوەیەكی گشتی ئارەزووی چێژ و خۆشی ژیان و دوركەوتنەوە لەدەرد و ئازار دەكات، تەنیا لەكۆششی بەدەستهێنانی چێژ و خۆشیدایە و هەستە دوژمنكاریەكانی بەتاڵ دەكاتەوە، بەجۆرێك كە دەتوانرێت ئەو بەغەریزەی ئاژەڵ لەنێو مرۆڤدا دابنرێت.
بۆ نموونە منداڵی شیرەخۆر ئەگەر برسی بێت یان تینوو لەهەر شوێنێكدا بێت ئەوا دەست دەكات بەگریان، یان میزەڵدانی پڕ بوو خۆی لێ ڕزگار دەكات ئەگەر لەباوەشی گەورەترین مرۆڤدا بێت، چونكە ئەو ساوایە دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت ئەو پێداویستیانەی تێر بكات.

دووەم: من ego:

ڕەگەزی دەروونییە لەكەسێتیدا، لەسەر بنەمای لۆژیك دەڕوات و هەوڵ دەدات گشت یاساكانی مرۆڤ جێبەجێ بكات و پەیوەستە لەگەڵ واقیع، بەپشت بەستن بەزیرەكی و ئەقڵانییەت كۆنترۆڵی سەركێشییەكانی id دەكات.
فرۆید دەڵێت: كار و ئەركی ego زۆر گران و دژوارە، لەبەرئەوەی زۆر زەحمەتە مرۆڤ لەژیاندا بتوانێت لەیەك كاتدا خزمەتكارو بەردەستی دوو ئاغاو سەرگەورە بێت، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا ego لەجیاتی دووان دەبێت گوێڕایەڵی سێ زل هێز بێت ,دەبێت ego ئەوەندە بەهێز بێت كە هاوسەنگی نێوان ئەو سێ زل هێزەو داواكارییەكانیان ڕابگرێت، بەپێچەوانەشەوە تووشی لێك ترازان و چەندەها نەخۆشی دەروونی و جەستەیی دەبێت، ئەو سێ ئاغایەش بریتین لە id,ego,super ego.
Id دەیەوێت وەك ئاژەڵ پێداویستی فسیۆلۆژیەكانی تێر بكات، هەروەها فشار دەخاتە سەرego لەلایەكی دیكەوە super-ego فشاری تایبەتی خۆی دەخاتە سەر egoو ناهێڵێت بەشێوەیەكی ئاژەڵی و سەرەتایی و منداڵانە هەڵسوكەوت بكات و تووشی ئازاری ویژدان و هەستكردن بەگوناه و تاوان بێت، هەروەها واقیع و جیهانی دەرەوەش پێداویستی و مەرجی تایبەتی خۆیان هەیە، چونكە بەزاندنی سنووری جیهانی دەرەوەو دابونەریتی كۆمەڵایەتی، كۆمەڵێك ئەندێشە و گرفت بۆ ego دروست دەكات.

سێیەم: منی باڵاsuper ego:

ڕەگەزی مۆرالی و كۆمەڵایەتییە لەكەسێتیدا، لەسەر بنەمای بەهای ئاكاری بەرز دەڕوات و گوزارشت لەهەموو ئەو بەها كۆمەڵایەتیانە دەكات، كە لەمنداڵیەوە فێری دەبین و دەبێتە بەشێك، لایەنی نموونەیی لەژیانی مرۆڤدا دەنوێنێت و هەوڵی كەناڵ و باڵابوون دەدات، لایەنی واقیعی لەژیانی مرۆڤدا نانوێنێت، بەڵكو بەها مۆرالی و نموونەییەكانی كۆمەڵگەی مرۆیی دەنوێنێت و كار بۆ سەركوتكردنی ego دەكات، تا ئامانجە كۆمەڵایەتییەكانی بەئامانجی مرۆیی بگۆڕێت . فرۆید دەڵێت ئەو و منی باڵا بەردەوام لەململانێدان و ڕۆڵی من ڕاگرتنی ئەو باڵانسەیە، كاتێك ئەو باڵانسە تێكدەچێت، مرۆڤ تووشی شڵەژانی دەروونی دەبێت.
منی باڵا بەشی سێیەمی كەسێتی مرۆڤە، كە لەئەنجامی پەروەردەو بەكارهێنانی پاداشت و سزا لەلایەن دایك و باوك و كەسانی چواردەورەوە دروست دەبێت، و منی باڵا نوێنەری بەهاو دابونەریت و ئاكاری كۆمەڵایەتییە لەناو خودی مرۆڤدا، هەروەها منی باڵا بڕیاردەری یەكەمە لەسەر باش و خراپی چالاكیەكانی من ئەویش بەپێی دابونەریت و پێوەری كۆمەڵایەتی، هەوڵ دەدات بۆ سەركوتكردنی پاڵنەر و حەزو ئارەزووەكانی id ، بەتایبەتی ئەوانەی كە سیمایەكی سێکسی و دوژمنکارانەیان هەیە ،هەروەها منی باڵا وەك id وایە، چونكە ئەمیش هەوڵی زاڵبوون و سەركوتكردنی غەریزە و پاڵنەرە فسیۆلۆژییە ئاژەڵییەكان دەدات.
لێرەدا دەبێت بگوترێت گەورەترین كاری پەروەردە لەئەستۆی دایك و باوكدایە، چونكە هەر ئەوان دەتوانن منداڵەكانیان وەك مرۆڤێكی خاوەن ڕەوشت پەروەردە بكەن، یان بەپێچەوانەوە وەك دز و چەتە و پیاوكوژ پەروەردەی بكەن، لەژیانی منداڵدا لەوانەیە منی باڵا تووشی گۆڕانكاری بێت و بكەوێتە سەر ڕێگەی شكست و نائومێدی، یان بەرەو سەركەوتن بڕوات و سەركەوێت.
فرۆید زانای دەروونناس لەو باوەڕدا بوو بەهۆی پەروەردەو فێركردنی دایك و باوكەوە منی باڵا دەتوانێت باڵاتر بێت لەژیانی منداڵدا.


ئامادەکردنی:لاڤین فاتح مظهر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین