وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نهێنی ئەو شاخە چیە کە لەسەر پشتی حوشتر هەیە


ئەو شاخەی لەسەر پشتی حوشترەکانە یەکێکە لە دیمەنە زۆر دیارەکان . کە خەڵکی وادەزانن بۆ خەزنکردنی ئاو باکاردێت. بەڵام بە پێچەوانەی بیروڕای خەڵکی بەکار نایەت بۆ خەزن کردنی ئاو، لەبری ئەوە چەوری خەزن دەکات. چەوریەکەش هەریەکە لە وزە و ئاو دابین دەکات کاتێک سەرچاوەکان بەردەست نەبن. وەسودێکی تریشی هەیە ئەویش ئەوەیە کۆبونەوەی چەوری هەمووی لە یەک شوێنی لەشی حوشتر یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی بە ساردی بمێنێتەوە و درەنگتر گەرمای ببێت . حوشترێکی تەندروست لەگەڵ چەوریەکی باش خەزن کراو دەتوانێ بۆ ماوەی دوو هەفتە بە زیندویی بمێنێتەوە بەبێ خواردن و ئاو.

لەکاتێکدا حوشترەکان ئاو خەزن ناکەن لە شاخەکانیاندا . ئەم ئاژەڵە بیابانیە زۆر باشە لە هێشتنەوەی ئاودا . حوشترە یەک شاخەکان پرۆسەی heterothermy بەکاردەهێنن بۆ ڕێکخستنی پلەی گەرمی لەشیان لە ماوەی ڕۆژدا. کە ڕێگری دەکات لە ئارەقە کردنەوە بەمەش ئاو لەدەست نادات. کاتێک حوشترەکان دەگەن بە ئاو زۆر بە خێرایی دەیخۆنەوە بە جۆرێک 26 گاڵۆن ئاو دەخۆنەوە لەماوەی 10 دەقەدا.



ئامادەکردنی:-
تاڤگە زوبێر حمد
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین