وه‌كو ده‌زانین لا دنیای ئه‌مڕۆدا شێرپه‌نجه به شێوه‌ییه‌كی ئێگجار زیادی كردووه بۆیه به پێویستم زانی زانیاری ده‌رباره‌ی جۆرێكی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بخه‌مه‌ڕوو
ڤیتراكڤی چییه؟؟
جۆرێك ده‌رمانه كه به‌شێوه‌ی حه‌ب هه‌یه بۆ كه‌سی پێگه‌یشتوو و به‌شێوه‌ی شروب هه‌یه بۆ منداڵان و توانای چاككردنه‌وه ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی هه‌یه كه به‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان ڕووده‌دات بێ جیاوازی له جۆری شێرپه‌نجه و شوێنه‌كه‌ی كه ڤیتراكڤی ناوی بازرگانیه‌و لارۆترێكتینیب ناوه زانستیهكهیهتی
كه‌ی ئه‌م ده‌رمانه به‌كارده‌هێنرێت؟
1. ئه‌گه‌ر ورهمهكه له ئه‌نجامی بۆهێڵه‌كانی NTRK شازه‌وه بوو
2. ئه‌گه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له له‌شدا بڵاوبوبۆه یان نه‌شته‌رگه‌ری كاریگه‌ری لاوه‌كی دروست كردبوو
بۆ چ جۆره شێرپه‌نجه‌یه‌ك به كاردێت؟
٠شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان
٠شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك
٠شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن
٠شێرپه‌نجه‌ی گورچیله
٠شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
٠شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات
:ڤیتراكڤی به دوو شێواز هه‌یه
- به‌شێوه‌ی كه‌پسول كه له ڕێگه‌ی ده‌مه‌وه به‌كاردێت كه ئه‌ویش به دوو بڕ برده‌سته. ئه‌وانیش 25 ملیگرام و 100 میلیگرام
- به شێوه‌ی گیراوه‌ی شل (شرووب) وه ته‌نها یه‌ك بڕی هه‌یه كه ئه‌ویش 20 میلیگرام/میلی‌لیتر
زۆر گرنگه پزیشك به وریاییه‌وه دۆزی پێویست له‌م ده‌رمانه بۆ نه‌خۆش بنوسێت و له‌سه‌ره‌تاوه پێویسته بڕێكی كه‌می پێ بدرێت.
به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئه‌م ده‌رمانه ده‌كرێت بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌ن یه‌ك مانگ به‌كاربهێنرێت یان نا.
چۆن ئه‌م ده‌رمانه وه‌رده‌گیرێت:
- پێویسته نه‌خۆش به ته‌واوی ده‌رمانه‌كه به پێی ڕێنمای پزیشك وه‌ربگرێت
- كات و بڕی ده‌رمان به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كات و بڕه لانه‌دات كه پزیشك دیاری ده‌كات چونكه كه‌م یان زۆر وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر نه‌خۆش دروست ده‌كات
- ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه به شێوه‌ی شڕوب وه‌ربگیرێت زۆر پێویسته نه‌خۆش له بڕه‌كه‌ی لانه‌دات
- ئه‌گه‌ر نه‌جۆش له كاتی به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه ڕشایه‌وه یان هێڵنجیدا پێویسته به‌كاری نه‌هێنێته‌وه تا ژه‌می دواتری وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه
- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بیریچوو ده‌رمانه‌كه بخوات ئه‌وا ڕاسته‌خۆ كاتێك بیریدهكهوێتهوه ده‌رمانه‌كه بخوات به مه‌رجێك 6 كاتژمێر له یه‌كه‌م به‌كارهێنانی لای نه‌دابێت
زیانه لاوه‌كیه‌كانی ئه‌م ده‌رمانه چییه؟
له ڕاستیدا كاریگه‌ری لاوه‌كی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌رمار و جگه‌ر دروست ده‌كات و نه‌خۆش به‌رده‌وام هه‌ست به ماندوێتی و سه‌رگێژ خواردن و هێڵنجدان و ڕشانه‌وه ده‌بێت و یان ده‌بێته هۆی سكچوون یان قه‌بزی و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای منداڵ بوون له خانماندا
هێڤی غازی حسن
dexterity medical organization
سه‌رچاوه‌كان: (1)