وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

چاندنی ددان

چاندنی ددان چیە؟
بریتیە لە دروستکردنی ددانێکی لەدەست چوو، ئەویش بە چاندنی برغویەک کە لە ماددەی "تیتانیۆم" دروستکراوە لە شوێنی ددانی کێشراو یان لەدەست چوو، جا ئەمە ددانێک یان دوو یان هەموو ددانەکان بێت.
ئەم ڕێگەیە بە بەباشترین ڕێگاکانی درووست کردنی ددان دادەنرێت، کە بەدوورە لە هەر یەکە لەو کێشانەی کە بەهۆی تاقم وجۆرەکانیەوە دووچاری نەخۆش دەبنەوە وەک کێشەی جوینی خۆراکو جووڵان و ئازاردانی پووکی نەخۆش لەکاتی نانخواردندا.

سوودەکانی چاندنی ددان چیە؟

  • تەمەندرێژی ددان
  • جێگیربوون بەباشی
  • ئاسانی لە نانخواردن
  • باشتربوونی دەرکەوتنی ڕوخسار
  • باشتر بوون لە ئاخاوتن
ئەم پرۆسەیە سێ سەردانی کردنی پێویستە بۆلای پزیشک، لە سەردانی یەکەم نەشتەرگەری چاندنی برغوەکە لەناو ئێسک ئەنجام دەدرێت.
لەسەردانی دووەم قیاسی ناودەمی نەخۆشەکە دەگیرێت و هەروەها لە سەردانی سێیەم ددان یان کیفی ددانەکە لەسەر برغوەکە دادەنرێت.

کێن ئەوانەی ناتوانن ئەم پرۆسەیەیان بۆ ئەنجام بدرێت؟

بە گشتی هەموو نەخۆشێک دەتوانێت چاندنی ددانی بۆ بکرێت مەگەر نەخۆشەکە لەتەمەنی گونجاودا نەبێت واتە تەمەنی خوار ۱۸ ساڵ بێت، یاخود ئەوانەی نەخۆشی ئێسک یان هەیە یان نەخۆشییان هەیە لە شەویلگەی ددانەکەدا یاخود هەندێ نەخۆشی دیکە دوای کۆنترۆڵکردن و چارەسەرکردنی دەتوانرێت چاندنەکەی بۆبکرێت.

کێشەکانی چاندنی ددان

  • ئەگەری جێگیر نەبوون وجووڵانی برغوەکە
  • ماوەی چاندن ٤ - ۹ مانگ دەخایەنێت
  • هەوکردن و لەناوچوونی ددانەکە
  • چاودێری بەردەوامی پزیشک

دوای چاندنی ددان پێویستە چی بکرێت؟

  • نەشۆردنی دەم و ددان بۆ ماوەی یەک ڕۆژ
  • دورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان و ماددە کحولیەکان
  • شۆردنی ددانەکان ڕۆژانە سێ جار
  • دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژی یەکەم
ئەگەر نەخۆش چاندنی بۆچەند ددانێک بۆ بکرێت مەرج نیە هەر ددانێک پێویستی بە چاندنێک بێت بەڵکو دەتوانرێت بە چەند ددانێکەوە یەک چاندنی بۆ بکرێت
واتە گەر نەخۆشێک پێویستی بە چاندنەوەی هەموو ددانەکانی بێت ئەوا دەتوانرێت بە چەند چاندنێک هەموو ددانەکانی چارەسەر بکرێت.

ڕێژەی سەرکەوتنی چاندنی ددان چەندە؟

ڕێژەی سەرکەوتنی چاندنی ددان بەندە بە چەند هۆکارێکەوە کە دەگۆڕێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ٪۹٥ ی نەشتەرگەریەکە سەرکەوتووە.


ئامادەکردنی: ڕۆژان حیدر
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین