جێی سەرنجە کە سەلمێنراوە کە ددان ئامرازێکی بەنرخە بۆ جێبەجێکردنی یاسا بۆ ناسینەوەی خەڵک دەتوانرێ زانیاری بەنرخ دەستنیشان بکرێ لە ددانەوە، بۆ ناسینەوەو دیاریکردنی کەسێک ھەرچەندە ددان وەک پەنجەمۆرێکی ناوازە نیە بەڵام دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە .
- زانایان دەتوانن تەمەنی نزیکی کەسێک بە قەبارەی ددانەکانیان دیاری بکەن،چونکە تەمەن کاریگەری ھەیە لەسەر قەبارەی ددانەکان.
- لەگەڵ ئەوەش شێوازی سەر ددانەکان دەتوانن نیشانەی شێوازی خۆراک و ژەمی کەسێک بدەن.
- وە گروپە رەگەزییە جیاوازەکان بەھەمان شێوە کاریگەری لەسەر شێوەی ددان ھەیە. بۆ نمونە ئەو کەسانەی لە چین و کۆریا دەژین شێوەی ددانیان جیاوازە وەک ئەروپی.
ڕەنگین ڕەحیم
dexterity medical organization