بۆقە گچکەڵە (Ranula) : گرێی ڕوون یان شینی سەوزباون کە بەهۆی بلۆک بوونی لیکە لووەکان لە ناو دەمدا دروست دەبن,ئەم گرێیانە دەکرێ لە قەبارەدا جیاواز بن، هەندێکیان بچووکن و هەندێکیان گەورە دەبن و کێشە دروست دەکەن.
هۆکارەکان:
هەندێ کات هۆکاری بۆقە گچکەڵە نەزانراوە و خودکارانە ڕوو ئەدات، لە کەیسی تردا ئەکرێ بەهۆی پێکدانێک لە ڕووکاری ناوەوەی دەمدا بێ، پێکدان ئەکرێ ئەو کەناڵانەی لیک دەگوازنەوە بۆ ناو دەم بلۆک بکات و لە ئەنجامدا لیک کۆدەبێتەوە و دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆقە گچکەڵە.
نیشانەکان:
- هەڵئاوسانی بێ ئازار لە ژێر زمان کە ٢-٣ ئینچە لە تیرەدا
- قورسی لە قوتدان
- قورسی لە قسەکردن
- پەستانی بۆری هەوا
چارەسەر:
بۆقە گچکەڵەی بچووک کە کێشە دروستناکەن پێویستیان بە چارەسەر نییە و خۆیان خودکارانە وون دەبن، نەشتەرگەری بە یەكێک لە ڕێگا چارەکان دادەنرێ بۆ گرێی گەورە کە بە لابردنی گرێکە و بەشێک لە ڕژێنی ژێر زمان دەکرێت.
تەندروست باش بن
سەرچاوەکان: healthline, nih.com
پرژە فەریق شەریف
dexterity medical organization