هەفتەی پێشووتر بەرواری 28/9 بە رۆژی جیهانی نەخۆشی هاری Rabies disease دانراوە لە جیهانا کە تێیدا خەڵک هۆشیا ر دەکرێتەوە لە بوونی ئەو نە خۆشییە ڤایرۆسە کوشندەیە. ئەم نە خۆشییە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە جۆریRNA virus کە بەیەکێک لە نەخۆشییە مرۆژەڵیەکان (zoonotic disease) دانراوە واتا ئەتوانرێ لە ئاژەڵی تووشبووە بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ كە لە لیکی ئاژەڵەکەوەکە ڤایرۆسەکەی تێدابێت لە رێی گازگرتنەوە دەگوازرێتەوە .ئەو ئاژەڵانەی کە نەخۆشییەکە دەگوازنەوە بە زۆری برییتین لە سەگ و شەمشەمەکوێرەو پشیلە بە ڵام ئەمانە تەنها کاتێک توانای گواستنەوەی نە خۆشیەکەیان هەیە کە خۆیان تووشبوبن نەک لە کاتی ئاساییدا کە هیچ نیشانەیەکی نە خۆشییەکەیان تێدانەبێ .نیشانەکان لە مرۆڤ و ئاژەڵ تارادەیەک زۆر لێک دەچن .
نیشانەکان لە مرۆڤدا برییتین لە سەرئێشەو تا و نائارامی و ئازار بێتاقەتی وە خورانی شوێنی گازگرتنەکە و توورەبوونێکی زۆر هاتنە خوارەوەی لیکێکی زۆر لە دەمی وفێ له کۆتای دا مردن
نیشانەکان لە ئاژەڵدا تا و نائارامی و توورەبوون وە هاتنە خوارەوەی بڕێکی زۆر لە لیک و لەکۆتای دا مردن. رێگری کردن لەم نەخۆشییە لە ئاژەڵدابە خۆشحاڵییەوە پێکووتەی تایبەت بە خۆی هەیە بەپێی پرۆگرامێکی تایبەت بە خۆی لە ژێر چاودێری پزیشکانی ڤێتەرنەری .
بۆ مرۆڤیش هەتا بۆی بکرێ دوورکەوێتەوە لە گازگرتنی ئەو ئاژەڵانەی کە گومانی نیشانەکانی نەخۆشییەکەی لێدەکرێ و هەرکاتێ ئەمە رووی دا بە زووترین کات بچێتە نزیکترین بنکەی تەندرووستی و برینەکەی پاک بکاتەوە و تاوەکو رێگری بکات لە گەشەی ڤایرۆسەکە
ئامادەکاری بابەت:- د. گۆنا ئاوات عبداللە
dexterity medical organization