وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

زیانەکانی زۆر خواردنی پاراسیتامۆڵ چین؟

ئەو ئەندامانە کامانەن کە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت لە کاتی خواردنی بڕێکی زۆر لە پاراسیتامۆڵ یان بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن ؟
پاراسیتامۆڵ دەرمانێکە ناسراوە بە ئەسیتامینۆفین، بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی تا و ئازاری مامناوەند بۆ منداڵ و پێگەشتووان وە بەشێوەیەکی گشتی بە دەرمانێکی سەلامەت دادەنرێت
بەڵام ئەگەر زیاد خۆری بکرێت لەم دەرمانە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر جەستەی مرۆڤ، بەشێوەیەکی سەرەکی کاریگەری لەسەر جگەر دەبێ کە ناتوانێ بە شێوەیەکی ڕێکخراو بە فرمانەکانی هەڵبستێت
لە سەرەتادا زیادخۆری لە پاراسیتامۆڵ هیچ نیشانەیەکی نیە بەڵام دوای ماوەیەکی کەم تووشی سەرسوڕان و ڕشانەوە دەبێت، دوای 24 کاتژمێر هەست بە ئازارێک دەکرێت لە ژێر پەراسووەکان لە لای ڕاست، هەروەها زەردبوونی سپێنەی چاو و پێست( نەخۆشی زەردوویی).

هەروەها چەندین کاریگەری تر :

  1. کاریگەری لەسەر مێشک هەیە دەبێتە هۆی سەرلێشێوان و نەناسینەوەی کات و شوێن.
  2. کاریگەری هەیە لەسەر گورچیلەکان دەبێتە هۆی کەمی میزکردن.
  3. کاریگەری هەیە لەسەر شەکرەی خوێن دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی.
  4. لە هەندێک حاڵەتیشدا دەبێتە هۆی خەمۆکی.


ڕؤیا عزیز ملحم
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین