ئەو کردارانەی کە ئێمە ڕۆژانە ئەنجامیان ئەیەین وەک شۆردنی دەستەکانمان،داخستنی دەرگا و ژماردنی شتەکان وەک قادرمە یان کەرەستەکان و ڕێخستنی شتەکان....
هەندێک جار دووچاری ڕاڕایی و دوودڵی دەبین لەکردن یاخود نەکردنی هەندێک لەو شتانە یان ئایا بەڕاستی ئەنجاممان داون یاخود نا.
بۆ ڕزگار بوون لەم ڕاڕاییە ڕەنگەدووبارە کردارەکە ئەنجام بدەینەوە و زاڵ دەبین بەسەریدا و ئیتر بیری لێناکەینەوەو کارمان تێناکات و نابێتە هۆی نەخۆشی ، بەڵام لای هەندێ کەس ئەم ڕاڕایی و دوودڵیە زیاتر دەبێت و بەجۆرێک مێشک و ژیانی ئاسایی کەسەکە کۆنترۆڵ دەکات و دەبێتە نەخۆشی تیایدا بەمەش دەوترێت (نەخۆشی واسواسی-OCD)
واسواسی چیە؟
واسواسی نەخۆشیەکی درێژخایەنی دەرونیە کە وا لە کەسەکە دەکات چەند جارێک ئەو ئیشەی دەیکات دوبارەی بکاتەوە هەروەها دەبێتە هۆی ئەوەی متمانە بە خۆی نەکات تەنانەت لەکاتی بڕیاردان لەسەر شتێکیش واسواسی بۆ دروست دەبێت،
واسواسی دووچەمک ئەگرێتەوە،چەمکیobsessionکە بە مانای ئەو فکرو بیرە خۆنەویستە بەردەوامانە دەگرێتەوە کە دێنە مێشکی کەسکەوە و وە هەروەها چەمکی compulsionکە ئەوە دەگرێتەوە کە کەسەکە هەڵدەستێ بە کردنی ئەو بیرکردنەوە خۆنەویستانەی کەلە مێشکیدایە.
❀نیشانەکانی:
شۆردنی زیاد لەحەدی دەست بەڕادەیەک کە توشی ئەگزیما بێت،زۆر گرینگی بە شێوازی ڕێخستی شتەکانیان ئەیەن بە جۆرێک بەو شێوەیە نەبێت کە ئەیانەوێت توشی دڵەڕاوکێ دەبن،کەسەکە وای لێیەت خۆی بە دوور ئەگرێت لە خەڵک لەترسی پیسبوون یان وای لێیەت ناتوانێت خواردنی هیچ شوێنێک بخوات ......
نەخۆشی واسواسی لەهەردوو ڕەگەزدا دەردەکەوێ بەشێوەیەکی گشتیش لە تەمەنی هەرزەکاریەوە نیشانەکانی دەردەکەوێت.
ئەکرێت چەند شتێک ببێت بە هۆکار بۆ ئەم نەخۆشیە وەک:
1.مێژووی خێزانی بۆماوەیی.
2.توشبوون بە ڕوداوێک کە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی کەسەکە درووست کردبێت.
3.گۆڕانی ماددە کیمیایەکانی مێشک .
چارەسەر:
چارەسەر لەڕێگەی سەردان کردنی پزیشک بە پێدانی ڕێنمایی و پێدانی دەرمان(دەرمانی دژە خەمۆکی و دڵەڕاوکێ) لەزۆربەی حاڵەتەکاندا هەردوو چارەسەرییەکە پێکەوە بەکاردێت.
بــەهـیـوای ســود...
ئامادەکردنی :نيگا هیوا محمد
dexterity medical organization