بریتییە لە زەردھەڵگەرانی پێست و چاوی منداڵی تازە لەدایکبوو،حاڵەتێکی باوەوبەھۆی زۆری ماددەی (بلروبین)لەخوێندا روودەدات کە ماددەیەکی رەنگ زەردەولە ئەنجامی تێکشکانی خرۆکە سوورەکانی خوێن بەرھەم دێت و دواترجگەرئامادەی دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پیسیەوە بکرێتە دەرەوە.
لە منداڵی تازە لەدایکبوودا بەھۆی ڕێژەیەکی بەرزی دروستکردن و تێکشکانی خرۆکە سوورەکانی خوێن ژمارەیەکی زۆر ماددەی (بلروبین)دروست دەبێت و منداڵەکە ناتوانێت بە گوێرەی پێویست ئەو ماددەیە بکاتە دەرەوە چونکە جگەری بە تەواوی گەشەی نەکردووە لە ئەنجامدا منداڵەکە تووشی زەردووی جۆری ئاسایphysiological دەبێت،جۆرەکانی تر ھۆکارێکی تریش وەک(نەخۆشیەکانی خوێن،نەخۆشی جگەر،نەگونجانی شیری دایکەکە،شیرپێنەدانی پێویست)بەشداری لە دروستبوونی زەردووییەکە دەکەن.
چۆن زەردووی ئاسای لە جۆرەکانی تر جیابکەینەوە؟
زەردووی ئاسای لە ڕۆژی دووەمەوە دەردەکەوێت بەزۆری لە چاو و رووی منداڵەکەدا و ماوەی٢-٣ھەفتە دەخایەنێت.
بەڵام پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت ئەگەر:
- زەردووییەکە لە ڕۆژی یەکەمەوە دەرکەوت.
- ماوەی زیاتر لە ٣ ھەفتەی خایاند.
- زەردووییەکە بڵاوەبکات بۆ بەشەکانی تری لەشی بە تایبەت بۆ قاچەکانی و ناودەستی و پێستی زیاتر زەردھەڵگەرێ.
- ھەبوونی نیشانەی تر وەک(تا،لاوازی،کەمخۆری).
چارەسەر:
زۆربەی حاڵەتەکان لەگەڵ گەشەی جگەری منداڵەکە خۆی چاکدەبێتەوە بەڵام پێویستە دایکەکە ھەر 2-3 کاتژمێر جارێک شیری خۆی بە منداڵەکە بدات کە یارمەتی زوو چاکبوونەوەی دەدات،ئەگەر پێویستی کرد ئەوا شیری قوتو لەگەڵ شیری دایکەکە ئەتوانرێ بەکاربھێنرێ بەڵام باشترین شیر شیری دایکە.
لە حاڵەتە توندەکاندا چارەسەر بە ڕۆشنای phototherapy بەکاردێت،ھەندێ حاڵەتی زۆر توندیش خوێن دەکرێتە منداڵەکە.
ئامادەکردنی: بلال علی
dexterity medical organization
سەرچاوەکان:
- healthNewborn Jaundice: Causes, Symptoms, Treatment, and Prevention - Healthline
- Infant jaundice - Symptoms and causes - Mayo Clinic