بەگشتی بریتیە لەبڵقی بچوک وئازار بەخش،کەلەسەر پوک و دیوی ناوەوەی لێو و تەنیشت وبنی زمان دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لەکاتی خواردن و قسەکردن،ماوەی چاکبونەوەی لەنێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەیە
هۆکارەکانی دروستبوونی چیە؟
تائێستا هۆکاری سەرەکی ئەو جۆرە بڵقانە نەزانراوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چەند هۆکارێک هاندەرن بۆ دروستبونی ئەو بڵقانە، لەوانە:
- برینداربوون بەهۆکاری جیاواز (خێراشوشتنی ناو دەم،گەستنی لەناکاوی ناوەوەی دەم و بەربونەوە لەکاتی وەرزشکردن.....هتد)
- بەکارهێنانی ئەو مەعجون و غەرغەرانەی (sodium sulfate) لەپێکهاتەیان هەیە.
- هەستیاری بۆ خواردن و خواردنەوەی ترش.
- کەمی ڤیتامین B12 ،زینک،ئاسن و فۆلیک ئەسید.
- هەندێ کات دانانی تێلی ڕاستکردنەوەی ددان هۆکارە بۆ دروستبونی ئەم بڵقانە.
- تێکچونی هۆرمۆنەکان لەکاتی سوڕی مانگانە.
- دوو دڵی (stress) و کەمخەوی.
- هەندێ جار بوونی ئەم جۆرە بڵقانە ئاماژەیە بۆ هەبونی کێشە لەتەندروستی کەسەکە.
- جگەرەکێشان
چۆنیەتی چارەسەرکردن :
- وەرگرتنی دەرمان (drug) ی گونجاو تایبەت بەحاڵەتەکە بەپێی ڕێنمایی پزیشک.
- بەکارهێنانی غەرغەرە.
- بۆکەمکردنەوەی ئازار دەکرێت بەنج بەکاربهێنرێت بەشێوەی جێڵ یان سپرا.
- وەرگرتنی ڤیتامین و مادە پێویستیەکانی لەش وەکوB12٤. زینک،ئاسن و فۆلیک ئەسید.
- دوورکەوتنەوە لەخواردن و خواردنەوەی ترش.
- دوورکەوتنەوە لەسترێس و ڕێکخستنەوەی خەو.
- پاراستنی پاکو خاوێنی ناو دەم.
ئامادەکردنی: محمد ڕزگار سورچی
dexterity medical organization