وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

برینی ناو دەم (ulcer) چیە؟


بەگشتی بریتیە لەبڵقی بچوک وئازار بەخش،کەلەسەر پوک و دیوی ناوەوەی لێو و تەنیشت وبنی زمان دروست دەبێت و دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لەکاتی خواردن و قسەکردن،ماوەی چاکبونەوەی لەنێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەیە
لە ئافرەتان زیاترە وەک لە پیاوان وە لە گەورەکانیش زیاتر بڵاوە.
‏‎هۆکارەکانی دروستبوونی چیە؟

‏‎تائێستا هۆکاری سەرەکی ئەو جۆرە بڵقانە نەزانراوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی چەند هۆکارێک هاندەرن بۆ دروستبونی ئەو بڵقانە، لەوانە:

  1. برینداربوون بەهۆکاری جیاواز (خێراشوشتنی ناو دەم،گەستنی لەناکاوی ناوەوەی دەم و بەربونەوە لەکاتی وەرزشکردن.....هتد)
  2. ‏بەکارهێنانی ئەو مەعجون و غەرغەرانەی (sodium sulfate) لەپێکهاتەیان هەیە.
  3. ‏هەستیاری بۆ خواردن و خواردنەوەی ترش.
  4. ‏کەمی ڤیتامین B12 ،زینک،ئاسن و فۆلیک ئەسید.
  5. ‏هەندێ کات دانانی تێلی ڕاستکردنەوەی ددان هۆکارە بۆ دروستبونی ئەم بڵقانە.
  6. ‏تێکچونی هۆرمۆنەکان لەکاتی سوڕی مانگانە.
  7. ‏دوو دڵی (stress) و کەمخەوی.
  8. ‏هەندێ جار بوونی ئەم جۆرە بڵقانە ئاماژەیە بۆ هەبونی کێشە لەتەندروستی کەسەکە.
  9. ‏جگەرەکێشان

‏‎چۆنیەتی چارەسەرکردن :

  1. ‏وەرگرتنی دەرمان (drug) ی گونجاو تایبەت بەحاڵەتەکە بەپێی ڕێنمایی پزیشک.
  2. ‏بەکارهێنانی غەرغەرە.
  3. ‏بۆکەمکردنەوەی ئازار دەکرێت بەنج بەکاربهێنرێت بەشێوەی جێڵ یان سپرا.‎
  4. وەرگرتنی ڤیتامین و مادە پێویستیەکانی لەش وەکوB12٤. زینک،ئاسن و فۆلیک ئەسید.
  5. ‏دوورکەوتنەوە لەخواردن و خواردنەوەی ترش.
  6. ‏دوورکەوتنەوە لەسترێس و ڕێکخستنەوەی خەو.
  7. ‏پاراستنی پاکو خاوێنی ناو دەم.


‏‎ئامادەکردنی: محمد ڕزگار سورچی
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین