وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

دوو ئەندامە شێوە فاسۆلیایەکەی جەستە چین؟ گورچیلە


گورچیلەکان دوو ئەندامی شێوە فاسۆڵیایین کە قەبارەیان بەقەد مشتەکۆڵەیەک دەبێت هەریەکەیان لەلایەکی بڕبڕەی پشتەوەن و دەکەونە بەشی پشتەوەی خوار قەفەزی سینگ.

*فرمانی گورچیلەکان بریتیە لە:

1.پاڵاوتنی خوێن و دەرکردنی پاشەڕۆکان بەشێوەی میز(لەهەر خولەکێک بەنزیکەیی نیو کوپ خوێن دەپاڵێون!).
2.ڕێکخستنی پەستانی خوێن و ڕێژەی ئاو و خوێیەکان لە جەستەدا.
3.بەرهەمهێنانی هۆڕمۆنی گرنگ لە ڕێکخستی فرمانە ئاساییەکانی جەستە.

*جیاوازی پشت ئێشە و ئازاری گورچیلەکان چییە؟

*ئازای گورچیلەکان لەقوڵایی پشتەوە هەستی پێدەکرێ و سەرووترە لەئازاری پشت.
بەپێچەوانەوە ئازاری پشت زیاتر لەبەشی خوارتری پشتەوە دەبێت.

*هۆکارەکانی ئازاری گورچیلە چین؟

1.بەردی گورچیلە.
2.هەوکردنی گورجیلە.
3.هەوکردنی بۆڕیەکانی میز.
4.کیسی گورچیلە.
5.زەبر و بەرکەوتنی دەرەکی.
6.شێرپەنجەی گورچیلە.
7.گیرانی خوێبەر یان خوێنهێنەرەکانی گورچیلە.

*لەگەڵ ئازاری گورچیلە ڕەنگە ئەم نیشانانە بەدەربکەون:

+ تالێهاتن و ڕشانەوە.
+ گۆڕانی ڕەنگی میز.
+ پەیدابوونی خوێن لەناو میز.
+ زۆر میزکردن و هەبوونی ئازار لەکاتی میزکردن.
+ هەستکردن بە نەساغی و بێهێزی.

* کێن ئەوانەی مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی گورچیلەیان زیاترە؟

1. ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
2.پەستانی خوێنی بەرز.
3.ئەو تاکانەی باوانیان نەخۆشی گورچیلە هەیە.
4.قەڵەوی .
5.کەسانی بەتەمەن بەتایبەتی سەرووی 60 ساڵی.
6.شێوازی ژیانی ناتەندروست و خواردنی ناتەندروست.

*چۆن خۆم بپارێزم لە کێشەکانی گورجیلە؟

1. خواردنی تەندروست و تازە ،دورکەوتنەوە لە خواردنە سوێرەکان و ئەوانەش کە یوریک ئەسید زیاد ئەکەن.
2.ڕێکخستنی خەو و کۆنتڕۆڵکردنی کێشی جەستە.
3.دوورکەتنەوە لە خواردنە گازیەکان و چا و قاوە بەڕێژەیەکی زۆر.
4.دورکەتنەوە لە جگەرەکێشان و خواردنەوەی ماددە کهولیەکان.


بێوار جعفر
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین