وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

شەکەتبوونی چاو

شەکەتبوونی چاو حاڵەتێکە کە زۆر باوە لە سەردەمی ئێستا بە تایبەتی سەردەمی مۆبایل و تابلێت و لاپتۆپ کە دەبنە هۆی،بە گشتی شەکەتبونی چاو لە ئەنجامی بەکارهێنانی چاوەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و تەرکیز کردنە سەر یەک شت،وەک لێخوڕینی سەیارە بۆ ماوەیەکی درێژ.

هۆکارەکانی شەکەتبوونی چاو

  1. تەرکیز کردنە سەر یەک شت بۆ ماوەیەکی درێژ
  2. ناهاوسەنگی ڕووناکی، بۆ نموونە ڕووناکی زۆری مۆبایل لە ژوورێکی تاریک
  3. سەیرکردنی شاشەکان بە شێوەیەکی ناڕێک و لە گۆشەی جیاواز
  4. کەم چاو تروکاندن
  5. دانانی مۆبایلەکە یاخود لاپتۆپەکە زۆر دوور لە چاوت یان زۆر نزیک
  6. خوێندنەوە بەبێ پشوودان بە چاوەکانت
  7. بەرکەوتنی هەوای وشک

نیشانەکانی

  1. سووربونەوە و ماندوبون و خوران،ئازار
  2. ئاوی دەکا یاخود زۆر وشک دەبێ
  3. بینین بە لێڵی یاخود بینینی شتێک بە دەبڵی
  4. سەرئێشە
  5. کەم بوونەوەی تەرکیز کردن
  6. وا هەست دەکەی ناتوانی چاوت بکەیەوە
  7. ڕەق بوونی شان و مل

چارەسەرەکانی

لە ڕاستیدا گۆڕینی خووەکانت باشترین چارەسەرە لەگەل ئەو ژینگەی تێدایت،بەڵام سەردانی کردنی دکتۆر هەندێ جار چاویلکەت بۆ دادەنێ تەنها بۆ کاتی خوێندنەوە و سەیرکردنی شاشەکان
  1. ڕووناکیەکان لە ژوورەکەت ڕێکبخە
  2. پشوو بە چاوەکانت بدە لە ماوەکانی خوێندنەوە بۆ ماوەیەکی درێژ
  3. تەڕکردنی چاوەکانت بە ئاو
  4. خۆ پاراستن لە هەوای وشک
  5. دانانی چاویلکەی (blue light preventor)
  6. چاوتروکاندنی زیاتر
  7. دارک مۆد کردنی شاشە و دوورکەوتنەوە لە ڕووناکی سپی


ئامادەکردنی:عرفان معروف
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین