وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

سکچون


نەخۆشی سکچوون دووەم هۆکاری مردنە لەمنداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ و هەموو ساڵێک نزیکەی 525 هەزار منداڵ دەکوژێت سکچوون زیادبوونی شلی یان رێژەی ئاوە لە پیساییدا.

ئەگەر سک چوون یەک دوو جارێک بوو وە دوو بۆ سێ ڕۆژبوو هیچ کام لەم خاڵانەی خوارەوەی تیا نەبوو ئەوا سەردانی پزیشکی ناوێت:

1-بینینی کێـم یان خوێن لەناو پیسایی.
2-نیشانەکانی وشکبوونەوە وەکو زۆر تینووبوون ,گێژخواردنی سەر.
3-سکچوون بۆ زیاتر لە چوار هەفتە.
4-سکچوونێک خەبەرت بکاتەوە لە خەو.
5-دابەزینی خێرای کێش.
6-سکچوونی بەردەوام (زیاتر لە 10 جار لە رۆژێکدا بۆ نموونە)
7-لەرز و تا ،رشانەوە و ئازاری زۆری نێو سک.
8- نەخۆشەکە پیری پەک کەوتە بێت.
9- نەخۆشەکە دەست بە جێ بێ هێزبوونی لێ پەیدا ببێت

گەر ئەوانەت نەبوو،پشوو بدە،مەهێڵە گەرمات بێت وەکو چوونە بەر خۆر،دەست بکە بە خواردنەوەی شلەمەنی و بە تایبەت بچۆ گیراوەی (دێکسترۆلایت) بکڕە کە باشترین چارەسەری سک چوونە. گیراوەی دێکسترۆلایت ئەو کیسەیە کە دەکرێتە ئاوەوە و تامێکی سوێری هەیە. ئەمە هەم ناهێڵێت پەکت بکەوێت،ناهێێڵێت ووشک بیتەوە،هەروەها سک چوونەکەش دەوەستێنێت!

ووریای ئەم هەڵانە ببن چوونکە هەندێک جار کوشندەیە:

  1. کە سک چوونت هەبوو هەرگیز بێ پرسی پزیشک حەبی وەستێنەری سکچوون مەخۆ وەکو (ئینترۆ ستۆپ).ئەم حەبانە سکچوونەکەت کەم دەکاتەوە بەڵام میکرۆبەکە لەناو لەشتدا دەهێڵێتەوە کە زۆر خراپە.
  2. خۆت برسی مەکە،بەردەوام بوون لە خواردن وا دەکات زووتر باش بیتەوە نەک بە پێچەوانەوە.
  3. هەرگیز لە خۆتەوە حەبی (فلاجیل) مەخۆ بۆ سک چوون تەنانەت گەر سکجوونەکەشت باش بکات.
  4. پەنا مەبە بۆ ئازار شکێن بۆ ئازارەکانی ناو سکت،بە چاک بوونی ڕشانەوە و سکچوونەکە ئازاری ناو سکەکەت خۆی چاک دەبێتەوە زۆربەی کات.
  5. کە وویستت سەردان بکەیت تەنها سەردانی پزیشکی هەناوی بکە بۆ چارەسەر.

ئامادەکردنی :زریان جزا
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین