وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

فریاگوزاری سەرەتایی ددان


کاتێک زەبرێک بەر ددانەکانمان دەکەوێت و دەبێتە هۆی شکانی ددانەکە پێویستە چی بکەین؟ سەرەتا پێویستە هەوڵبدەین خوێن بەربوونەکە بوەستێنین بە دانانی لۆکە لەسەر شوێنی ددانە شکاوەکە. دواتر:
  1. ددانەکە بدۆزەرەوە و بەو بەشە سپیەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی لە دەمدا دەبینرێت هەڵیبگرەوە و دەست لە ڕەگەکەی مەدە
  2. ئەگەر ددانەکە پیس بووبوو دەبێت بە موغەزی پاکی بکەیتەوە ئەگەر بەردەست نەبوو دەتوانی شیر بەکاربهێنیت ئەگەر ئەو دوانە بەردەست نەبوو وە لە حاڵەتێکی زۆر پێویستدا دەتوانی ئاوی ئاسایی بەکاربهێنیت.
  3. هەوڵبدە ددانەکە بکەرەوە شوێنەکەی خۆی لەکەسی پێگەیشتودا وە پێویستە لۆکەیەک بخەیتە سەری و کەسەکە ددانەکانی جووت بکات و پەستانێکی کەم بخاتە سەر ددانەکە . بەڵام لە منداڵدا نابێت هەوڵی ئەوە بدەیت ددانەکە بکەیتەوە شوێنەکەی خۆی. چونکە لەوانەیە زیان بە ددانە هەمیشەییەکانی بگەیەنێت .
  4. ئەگەر نەتتوانی ددانەکە لە شوێنی خۆیدا دابنێیتەوە ئەوا دەبێت لەناو شیردا دایبنێیت ئەگەر ئەوەش بەردەست نەبوو دەتوانی لیکی کەسەکە خۆی هەڵی بگریت.
  5. پێویستە کەسەکە بەزووترین کات بگەیەنیتە لای پزیشکی ددان .
بۆ دانانەوەی ددانەکە لە شوێنی خۆیدا یاخود بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ددانەکە بەشێوەیەکی دروست دانراوەتەوە لە شوێنەکەیدا بە بەکارهێنانی تیشک .



ئامادەکردنی: سارا بەهادین.
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین