کاتێک زەبرێک بەر ددانەکانمان دەکەوێت و دەبێتە هۆی شکانی ددانەکە پێویستە چی بکەین؟ سەرەتا پێویستە هەوڵبدەین خوێن بەربوونەکە بوەستێنین بە دانانی لۆکە لەسەر شوێنی ددانە شکاوەکە. دواتر:
- ددانەکە بدۆزەرەوە و بەو بەشە سپیەی کە بەشێوەیەکی ئاسایی لە دەمدا دەبینرێت هەڵیبگرەوە و دەست لە ڕەگەکەی مەدە
- ئەگەر ددانەکە پیس بووبوو دەبێت بە موغەزی پاکی بکەیتەوە ئەگەر بەردەست نەبوو دەتوانی شیر بەکاربهێنیت ئەگەر ئەو دوانە بەردەست نەبوو وە لە حاڵەتێکی زۆر پێویستدا دەتوانی ئاوی ئاسایی بەکاربهێنیت.
- هەوڵبدە ددانەکە بکەرەوە شوێنەکەی خۆی لەکەسی پێگەیشتودا وە پێویستە لۆکەیەک بخەیتە سەری و کەسەکە ددانەکانی جووت بکات و پەستانێکی کەم بخاتە سەر ددانەکە . بەڵام لە منداڵدا نابێت هەوڵی ئەوە بدەیت ددانەکە بکەیتەوە شوێنەکەی خۆی. چونکە لەوانەیە زیان بە ددانە هەمیشەییەکانی بگەیەنێت .
- ئەگەر نەتتوانی ددانەکە لە شوێنی خۆیدا دابنێیتەوە ئەوا دەبێت لەناو شیردا دایبنێیت ئەگەر ئەوەش بەردەست نەبوو دەتوانی لیکی کەسەکە خۆی هەڵی بگریت.
- پێویستە کەسەکە بەزووترین کات بگەیەنیتە لای پزیشکی ددان .
بۆ دانانەوەی ددانەکە لە شوێنی خۆیدا یاخود بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ددانەکە بەشێوەیەکی دروست دانراوەتەوە لە شوێنەکەیدا بە بەکارهێنانی تیشک .
ئامادەکردنی: سارا بەهادین.
dexterity medical organization