وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

کیسی هێلکەدان


نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کەله‌ ناو خانمان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، به‌تایبه‌ت له‌ ناو خانمانی دووگیاندا.

کیسی هێلکەدان چییه‌؟

کیسەکانی هێلکەدان جانتایەکی پڕ لە شلەن لە هێلکەدان یان لەسەر ڕوکەشی هێلکەدانەکان.
زۆر لە ئافرەتەکان لە هەندێک کاتدا کیسی هێلکەدانیان هەیە. زۆربەی کیسەکانی هێلکەدان کەمن یان بێ ئازار و بێ زیانن. زۆرینەی بێ چارەسەر لە ماوەی چەند مانگێکدا ون دەبێت.
دروستبوونی کیس لەسەر هێلکەدان نەخۆشییەکە بەشێک لە ژنان دووچاری دەبنەوە، پزیشکانی ژنان و منداڵبوونیش بەپێویستی دەزانن لەکاتی هەستکردن بە سەرهەڵدانی ئەو نەخۆشییەدا، کەسی توشبوو زوو هەوڵی چارەسەرکردنی بدات.

هۆکارەکانی نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان چین؟

  • - کەمی چالاکی جەستەی
  • -قەڵەوی
  • -تێکچونی هاوسەنگی هۆرمۆنەکان.
  • -هەروەها هۆکاری بۆماوەی و بوونی کەسانی تر لە خێزانەکەدا کە ئەم کێشەیەیان هەبووبێت پێشتر، وه‌ك دایك بۆ كچه‌كه‌ی.

نیشانەکانی هەبوونی کیسی هێلکەدان ئەوانە لەخۆدەگرێت :

-نا ڕێکی سووڕی مانگانە و بوونی ئازارێکی زۆر لەماوەی سوڕەکەدا، زیادبوونی مووی لەش و ڕووخسار - لاوازبوونی قژ و هەڵوەرینی - زیادبوونی زیبکە ، زیادبوونی کێش، هەستکردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی سک و ناوچەکانی حەوز ،... .

کەی پێویستە پزیشک ببینی؟

ئەگەر:
• لەناکاو، ئازارێکی توند لە سکت یان لە حەوزتدا هەبوو..
• ئازار لەگەڵ تا یان ڕشانەوەت هەبوو.
هەرکات نیشانەکانی کیسی هێلکەدان و ئەوحاڵەتە لەناکاوانە بەدیکران پێویستە نەخۆشەکە بەزووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات لەم بوارەدا.

چارەسەری نه‌خۆشی كیسی هێلكه‌دان چییه‌؟

- زیادکردنی چالاکی جەستەی و کەمکردنی کێش دەکرێت نیشانەکانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ کۆنتڕۆڵ بکەن، بەکارهێنانی حەبی مەنع و حەبی تری وەک "metformin و clomiphene" دەکرێت چارەسەرێکی باشبن هەروەها ئەو ئافرەتانەی کە نەخۆشی فرەکیسی هێلکەدان(PCOS)یان هەیە لەڕێی نەشتەرگەرییەوە کیسەکانیان بۆ لادەبردرێ.



ئامادەکردنی:
سارا احمد علی
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین