حەبی دژە سک پڕبوون شێوازێکی ھۆڕمۆنیە بۆ قەدەغەکردن (رێگرتن) لە دووگیان بوون بە کاردێت.
کاریگەریە لاوەکیەکان فراوان و جۆراوجۆرە لە نێوان بەکارھێنەران لەبەر ئەوەی بەجۆری حەبەکەو وە بەکارھێنانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکەوە دەگۆرێ
لە کاریگەریە لاوەکیە باوەکان :
- پەڵە
- دڵ تێکەڵ ھاتن
- ئازاری مەمک
- سەر ئێشە
- وە بە ڕێژەیەکی کەم دەیێتە ھۆی زیپکە
پەڵە یەکێکە لە کاریگەریە لاوەکیە باوەکان ئەوەش روودەدات چونکە لەش دەست دەکات بە ڕێکخستن و گۆڕانکاری لە ھۆڕڕمۆنەکان وە منداڵ دان دەست دەکات بە رێکخستن بۆ ھەبوونی ناوپۆشێکی تەنکتر.
بەڵام ئەگەر بێت و حەبەکە وەک رەچەتەی پزیشک وە ھەموو ڕۆژێک لە ھەمان کاتدا بە کاربێت ئەوا رێگری دەکات لە دروست بوونی پەڵە
ئەی چی دەربارەی زیپکە ؟ ئایا حەبی مەنع دەبێتە ھۆی زیپکە ؟
بە شێوەیەکی گشتی نەخێر ، لەبەر ئەوەی زۆربەی جۆری حەبی دژە سکپڕی لە ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن پێک ھاتوون کە ھەردووکیان دوو ھۆڕمۆنی مێینەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ھیچ پەیوەندیێکیان بە زیپکەوە نیە ،لە ڕاستیدا ھەردوو ھۆڕڕمۆنەکە دەتوانن پێکەوە کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی مەترسی بۆ گەشەکردنی زیپکە بە ھاوسەنگ کردنی ھۆڕڕمۆنی ئەندرۆجین کە ھۆڕمۆنێکی نێرینەیە بە ڕێژەیەکی کەم لە ئافرەت دا ھەیە کە ئەم ھۆڕڕمۆنە ڕاستەوخۆ بەرپرسە لە دروست بوونی زیپکە، زۆربەی سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن تەنھا ھەندێک لە حەبی دژەسک پڕبوون دەبێتە ھۆی دروست بوونی زیپکە، ئەوانەی کە ھۆڕمۆنی پرۆجیسترۆن لە پێکھاتنیان دا ھەیە کە خواردنی ئەم جۆرە حەبانە دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی پرۆجیسترۆن وە ئەوەش دەبێتە ھۆی چالاک کردنی وەرگرەکانی ئەندرۆجین لە کۆتایدا دەبێتە ھۆی ئەوەی پێست زیاتر چەور بێت و دەبێتە ھۆی زیپکە .
ئامادەکردنی/ ڕەیان ڕێکان ـ بێریڤان خالد
dexterity medical organization