ڕەنگە لای زۆرێکمان پرسیار بێت کە چۆن و بەچ ڕێگەیەک ئەم جوجکانەی کە بە منداڵی زۆرینەمان هە مانببووە ڕەنگی تووکیان دەگۆڕێ و ڕەنگاڕەنگ دەکرێ ؟ئایە ئەمە لە ڕووی زانستییەوەچی لە بارەیەوە دەگوترێت و چۆن باسدەکرێ خراپە یان نا ؟؟
لەڕاستیدا ئەم پڕۆسەیە لە کۆندابۆ ناساندنی جوجکە بووە لە جۆرەجیاوازەکانی هێلکە یان بۆ هەندێک بابەتی تری زانستی بەکارهاتووە بەڵام لە ئێستادا زیاتر بۆ زینەو هەندێ جەژنی تایبەت بەکاردێ کە ئەمە لە ئێستادا لە هەندێ وڵات قەدەغه يه و ناهێڵدرێت بەکرێت .بەڵام لەڕووی زانستییەوە ئەگەر بە شێوەیەکی پاک و خاوێن و وریایەوە ئەنجام بدرێت و ئەو بۆییەی بە کاری دێنی لە مادەی سرووشتی دروست کرابێت وەک سەوزە هیچ کێشەیەکی بۆ جوجکە نییە چونکە دوای ماوەیەک پەڕە سپی و مەیلەو زەرد باوەکەی خۆی دێتەوە و کێشەی نییە به پێچەوانەوە ئەگەر بە باشی ئەنجام نەدرێ هەندێ جار دەبێتە هۆی مردنی بەچکەکە پێشەوەی لەدایک بێت ئەگەر بە شێوەی هەڵە پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت یان دوای لەدایکبوونیش ئەگەر گرنگی پێنەدرێت و خواردن و شوێنی گونجاوی بۆدانەنرێت پێشەوەی گەورەبێت دەمرێت .پرۆسەکە بەشێوەیەکی زانستی چەند هەنگاوێک لە خۆ دەگرێت کە ئەمە ئەبێت لەلایەن کەسی شارەزاوە بە وریاییەوە ئەنجام بدرێت کە تێیدا لە ڕۆژی 11 بۆ 14 هەڵهێنانییا باشترین کاتە بۆ کردنە ناوەوەی بۆیە لەڕێگەی سرنجێکی باریکی تایبەت بەخۆی دوای شوێنی دەرزییەکە بە پارافین یان هەرمادەیەکی تر ی بێزیان بەکاردێنین بۆداخرانی کەهەموو ئەمانە ئەبێت لە پلەیەکی گەرمی تایبەت بەخۆی بکرێت و لەماوەی 30 دەقەیا تەواو بێت بۆسەلامەتی بەچکەکە. وە ڕێگایەکی تریش هەیە کە تارادەیەک سەلامەترە ئەویش ڕەنگ کردنییەتی دوای لەدایک بوون بەهەمان شێوە دەبێت بۆیەکی سروشتی بەکاربێنیت بە فڵچەیەک جوان پەرەکانی ڕەنگ بکەی بەڵام دووربێت لە چاوی بۆماوەی 30 دەقە چاوەرێ دەکرێت دوای ئەشۆردرێت و ووشک دەکرێتەوە نابێت زۆر بخایەنێ و چونکە تووشی سترێس دەبێت .وە بۆییەی سوور و سەوز وشین زۆر باش دەردەکەوێ ئەنجامەکەی لەسەر تووکی بە پێچەوانەی پرتەقاڵی و زەرد
ئامادەکردنی :ـ د.گۆنا ئاوات عبداللە
dexterity medical organization