کۆڵۆن ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پاراستنی یەکسانی ئاوی لەش و چالاکییەکانی کرداری هەرس ،لەبەرئەوە پێویستە باش ئاگاداری پاراستنی تەندروستی ئەم ئەندامە بین.
هۆکارەکانی نەخۆشی کۆڵۆن چییە ؟
- بوونی سترێس: ئەو کەسانەی لە ژیانیاندا توشی فشاری دەروونی دەبن بە تایبەت لە منداڵیدا ئەگەری هەیە توشی نیشانەی توندی نەخۆشی کۆڵۆن بن.
- گرژبوونی ماسولکەکانی ڕیخۆڵە : 1.گرژبوونی توندتر لە ئاسایی کە ئەبێتە هۆی سکچوون و غازات. 2.گرژبوونی لاوازتر لە ئاسایی کە ئەبێتە هۆی دروست بوونی پیسایی ڕەق و وشک و قەبزی .
- هەوکردنی توند : دروست ئەبێت بە هۆی زۆر گەشەکردنی بەکتریا و ڤایرۆس لە ناو ڕیخۆڵە.
- هۆڕمۆنەکان(کەمتر) : لەبەر ئەوەی لە ئافرەتان باوترە باوەڕوایە هۆڕمۆنەکان کاریگەریان هەبێت.
هەندێک جار نیشانەکانی نەخۆشی کۆلۆن بە بێ هۆکاری زانراو دەستپێدەکات، زۆربەی ئەو کەسانەی نەخۆشی کۆڵۆنیان هەیە بە خواردنی هەندێک جۆری خواردن نیشانەکانیان دەست پێ دەکات یان زیاد دەبێ، لەو خواردن و خوادنەوانە:
- * گەنم و ئەو شتانەی لە گەنم دروست دەکرێت.
- * شیر و بەرهەمەکانی شیر.
- * میوە مزرەکان وەکو پرتەقاڵ ولیمۆ و لالەنگی.
- * پاقلەمەنییەکان.
- * پیاز و سیر.
- * خواردنەوە گازیەکان.
- * خواردنەوە کحولیەکان.
- * چای و قاوە و خواردنەوە وزە بەشەکان.
- * خواردن پڕ بەهارات.
- * خواردنی چەور .
ئاسانترین ڕێگای کەمکردنەوەی کاریگەری نەخۆشی کۆڵۆن چییە؟
گژوگیاکانی وەکو ئەلۆڤێرا، گوڵە بەیبوون و نەعناع و ئەو گژوگیایانەی بە Antispasmodic ناسراون، پشوو بە ماسوولکەکان دەدەن و گرژییەکانی کەم دەکەنەوە.
خواردنەوەی 30 ملم شەربەتی ئەلۆڤێرا لە رۆژێکدا دووجار و بۆ ماوەی دوو هەفتە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازاری ناوسک و ئاسوودەکردنی ماسوولکەکان و زۆرێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە ناهێڵن.
هەروەها، خواردنەوەی چای گیایی پێش خەوتن یارمەتی هەرسکردنی خۆراک و کەمکردنەوەی غازاتی ناوسک دەدات و گوڵە بەیبونیش ئازاری ناوسک، هەستی رشانەوە، جووڵەی نارێکی ریخۆڵە و غازات کەمدەکاتەوە.
- فشاری دەروونی
فشاری دەروونی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی نەخۆشییەکانی ریخۆڵە.
ئەوەی بە مێشکدا دێت و دەڕوات راستەوخۆ کار دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس، بۆیە کۆنتڕۆڵکردنی فشار و زۆر بیرکردنەوە سوودی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشی کۆڵۆن.
- دوور کەوتنەوە لە هەندێک جۆری خۆراک
هەندێک جۆری خواردن وەک ئاوانەی پێشتر ئاماژەم پێیاندا کاریگەرییەکانی نەخۆشی کۆڵۆن زۆر زیاد دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی بە کاربۆهایدرایت دەوڵەمەندن بۆیە تا دەتوانن ئەم خۆراکانە کەمبکەنەوە.
ئامادەکردنی : ساڤیا محمد
dexterity medical organization