ئازاری مەمك نیشانەیەكی باوە و خانمان لە ژیانیاندا هەستی پێدەكەن. ئازارەكە لەشێوەی سووتانەوە یان توند بوونی مەمك دەبێت, دەكرێت ناوبەناو یان بەردەوام بێت.
- ئازاری كەم - مامناوەند:
گەر ئازارەكە بۆ ماوەیەكی كەم بوو بۆ ماوەی (2-3) ڕۆژ بەر لە سووڕی مانگانە.
- ئازاری مامناوەند - زۆر توند:
گەر ئازارەكە هەفتەیەك یان زیاتر مایەوە هەموو مانگێك و پێش سووڕی مانگانە دەستی پێكرد و هەندێ كات بەردەوام بوو تا كۆتایی سوڕەكەش.
پۆلێن كردنی ئازاری مەمك بەگوێرەی سووڕی مانگانە دابەش دەبێت بۆ دووجۆر:
- پەیوەست بەسووڕی مانگانە: (%65) حاڵەتەكان لەم جۆرەیە و زیاتر لە خانمانی تەمەن( 20-40) ساڵدا هەستی پێدەكرێت. هۆكارەكەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ گۆڕانكاری لەئاستی هۆڕمۆنەكان بەدرێژایی سووڕەكە. ئازاری لەم جۆرە بەزۆری لەهەردوو مەمكدا هەستی پێدەكرێت.
- ناپەیوەست بە سووڕی مانگانە: (%30) ی حاڵەتەكان لەم جۆرە ئازارەن. زیاتر لەو خانمانەدا دەبێنرێت كە تەمەنیان سەروو 50 ساڵە و سووڕی مانگانەیان نەماوە. ئازاری لەم جۆرە بەزۆری لەیەك مەمكدا هەستی پێدەكرێت %5 ئازاری دیواری سنگ و ماسولكەكانی دەگرێتەوە.
كەی پێویستە سەردانی پزیشك بكەین بۆ ئازار مەمک؟؟
- - گەر ئازارەكە زیاتر لە دوو هەفتەی خایاند.
- - گەر ئازارەكە زیاتر و بەهێزتر ببێت بە تێپەڕبونی كات.
- - گەر ئازارەكە زیاتر لە شوێنێكی دیاریكراودا هەستی پێبكرێت.
- - گەر ئازارەكە كاربكاتە سەر كارەكانی ڕۆژانە.
- - ئازاری مەمك لەو خانمانەی سوڕی مانگانەیان نەماوە.
چەند هۆکارێك دەبنە هۆی دروستبوونی ئازاری مەمك لە ئافرەتاندا:
- سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا دەبێتە هۆی گۆڕان لە هۆرمۆنی ئیسترۆجین و پرۆجیستیرۆن، ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبوونی ئازاری مەمك.
- گۆڕان لە پێكهاتەی ڕیشاڵی مەمك وەك دروستبوونی كیس وە کشانی بۆری شیر.
- هەندێك چارەسەری پزیشكی وەك حەبی دژە سكپڕی یان حەبی دژە خەمۆكی هۆکارن بۆ دروستبوونی ئازاری مەمك.
ئامادەکردن:ڤارێ سەروەر
dexterity medical organization