وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە

نەخۆشی ئایدز

نەخۆشی ئایدز یەکێکە لەو نەخۆشیە درێژخایەنانەی کە کاردەکاتە سەر بەرگریە کۆئەندامی مرۆڤ و دەبێتە هۆی لاوازی و نەمانی بەرگری دەستکەوتوو لە کەسەکەدا (واتە دەبێتە هۆی لەکارخستنی توانای کەسەکە بۆ بەرگری دژی نەخۆشیەکان ) . لە حاڵەتی ئاساییدا لە کاتی چوونە ژوورەوەی هەر هۆکارێکێکی نەخۆشی وەک بەکتریا و ڤایرۆس کۆئەندامی بەرگری مرۆڤ هەڵدەستێت بە بەرپەچدانەوە و شەڕکردن لەگەڵ هۆکارە نەخۆشیەکە لە ڕێگەی کۆمەڵێک میکانیزمی تایبەت ، تا دەگاتە قۆناغی چاک بوونەوەی مرۆڤ لە نەخۆشیەکە ، بەڵام کەسانی توش بوو بە نەخۆشی ئایدز کۆئەندامی بەرگریان لاواز دەبێت و توانای بەرگری کردنیان لە نەخۆشی کەم دەبێت .

نەخۆشی ئایدز بە هۆی ڤایرۆسی HIV ( ڤایرۆسی نەمانی بەرگری لە مرۆڤدا) توشی کەسەکە دەبێت و هێرش دەکەنە سەر خانەکانی بەرگری لە مرۆڤدا و دەبنە هۆی کوشتنیان یان لە کارخستنی بەرگریان .

نیشانەکانی نەخۆشی ئایدز :

لە سەرەتای تووش بوون بە نەخۆشیەکە تا ماوەیەکی زۆر هیچ نیشانەیەک دەرناکەوێت کە لەوانەیە لە هەندێک نەخۆشدا ماوەی بێ نیشانەیی بگاتە نزیکەی دە ساڵ ، کە ئەمە شتێکی باش نییە ، چونکە لەو ماوەیەدا کەسەکە بەردەوامە لە بڵاو کردنەوەی ڤایرۆسەکە بێ ئەوەی ئاگاداربێت.
لە کاتی دەرکەوتنی نیشانەکان بە گشتی نیشانەکانی بریتین لە:
  • هەڵئاوسانی لیمفە ڕژێنەکان.
  • کەم بوونەوەی کێش بە خێرایی.
  • بەردەوام هەست بە لاوازی و ماندوو بوون دەکرێت لەلایەن کەسی تووش بوو.
  • تا لێهاتن و سکچوون هەندێک جار تووند دەبێت .
  • درووستبوونی برین لە دەم.
  • تووشبوون بە کۆمەڵێک نەخۆشی کە لە کەسانی تەندرووستدا دەرناکەوێت و تووش نابن بەڵام لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی ئایدز زۆر بە زەحمەت و بە قورسی دەیگرن و لەوانەیە ببێتە هۆی مردنیان چونکە کۆئەندامی بەرگریان لاوازە ئەو نەخۆشیانەش وەک ( نەخۆشی سیل ، کۆمەڵێک نەخۆشی شێرپەنجەیی کە بەدەگمەن ڕوودەدەن).
هۆکاری توشبوون بە ڤایرۆسی HIV لەڕێگای گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دەبێت لە کەسی توشبووەوە .

هۆکارە گشتیەکانی گواستنەوەی ڤایرۆسەکە:

- بەهۆی بەکارهێنانی دەرزی و پێکوتەی پیسبوو بە خوێنێک کە ڤایرۆسی HIV تیابێت .
- پەیوەندی سێکسی لەگەڵ کەسی توشبوو .
- گواستنەی ڤایرۆسەکە لە دایکی دووگیان بۆ مناڵەکەی یان دایکی شیردەر بۆ مناڵەکەی .
- گواستنەوەی هەر شلەیەک (وەک خوێن ، لیک) لە کەسی توشبووەوە.

دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە :

باوترین ڕێگا بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی HIV ئەنجامدانی پشکنینی خوێنە ، لەکاتی بەدیکردنی دژەتەن بۆ ڤایرۆسەکە لە خوێنی کەسی هەڵگر وا باشترە پشکنین بۆ هەموو ئەوانەش بکرێت کە پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵی هەبووە ، بە مەبەستی دڵنیا بوون لەوەی کە ئایا ڤایرۆسەکەیان بۆ گوازراوەتەوە لە کەسی تووشبووەوە یان نا.

چارەسەری نەخۆشی ئایدز :

ئەو بۆهێڵانەی ڕوپۆشی ڤایرۆسەکە دەکەن بەردەوام توشی بازدان دەبن و شێوەی خۆیان دەگۆڕن ، بۆیە بەداخەوە هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێکی بنەبڕ یان ڤاکسینێکی زۆر کاریگەر بۆ نەخۆشی ئایدز نییە ، هەر چەندە کۆمەڵێک کوتاو بەکاردەهێنرێت بەڵام هیچیان کاریگەری سەد لە سەدی نەسەلمێنراوە ، وە ئەو دەرمانانەی کە بەکاریش دێن زیاتر بۆ ئەوەیە کە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە جەستەدا هێواش بکەن و کۆنتڕۆڵی بکەن نەک بۆ چاک بوونەوە لێی، چونکە ڤایرۆسەکە توانای بەرگری کردنی هەیە دژی دەرمانەکان.
بەهۆی نەبوونی چارەسەرێکی بنەبڕ بۆ نەخۆشی ئایدز باشترین کار کە پێویستە بکرێت خۆپاراستنە لە تووشبوون بە ڤایرۆسی HIV ئەویش بە دوورکەوتنەوە لەهەموو ئەو کردەوە و ڕەفتارانەی دەبنە هۆی گواستنەی ڤایرۆسەکە لە کەسی تووشبووەوە (هەروەک لەسەرەوە ئاماژەی پێدراوە) .
بەهیوای تەندرووستیەکی باش بۆ هەموو لایەک...
ئامادەکردنی:
ڕۆژین محسین طه
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین