بۆچی ئێمە توڕە دەبین ؟ کەتوڕە دەبین شێتانە هەڵسوکەوت دەکەین ؟ دەرئەنجامە خراپەکەی ڕۆژ نیە هەواڵەکانی کوشتن و تاوانی قێزەون بەوهۆکارە نەبیستین بێ لەوەش زۆر بە ئاسایی ڕۆژانە هەڵەی زۆر ئەجامدەدەین و قسەی ناشیرن دەکەین و دڵی خەڵکی دەشکێنین ...
ئەم هەموو کارەساتە لەبەر چی ؟؟!
مێشک بڕیار دەدات چۆن هەڵسوکەوت بکەین !!
سێ بەشی سەرەکی مێشک
- یەک. Limbic system زانیاریەکان وەردەگرێ بەچوستی مامەڵە دەکات لەگەڵ هەستە بەهێزەکانی وەک توڕەبوون و پێمان دەڵێت چی بکەین کاتێک لە مەترسیداین(amygdala بە ناوەندی بەرپرس لە توڕەبوون حساب دەکرێ) .
- دوو. Neocortex بەشە زیرەکەکەی مێشکە بەوردی شیکاری هەمووشتێک دەکات و واتای شتەکان لێک دەداتەوە. توڕەیی دەیەوێ خۆی لەمەیان بدزێتەوە و ڕاستەوخۆ بچێتە سەر بەشی _
- سێ. Reptilian complex کە کۆنتڕۆڵی پلەی گەرمی ،هەناسەدان و لێدانی دڵ و ناوەندە هەرە گرنگەکانی لەش دەکات لەبەرئەوە توڕەبوونی زۆر و بەردەوام سەرئێشەو زەخت و نەخۆشیەکانی دڵ و ... دەخولقێنێ .
همممم واتا ئێستا بیانویەکمان هەیە بۆ ئەم هەموو بێسەروبەریە شتەکان بەدەست خۆمان نین ؟
نەخێر زۆر هەڵە لێمان تێگەیشتی، شەڕانگێزی هەرگیز بیانویەک ناداتە دەستەوە !! بەڵێ توڕەیی حوکمی precentral cortex کەم دەکاتەوە لەبەرامبەردا چالاکی insula و cingulate cortex و ناوەندی دیکەی مێشک زیاد دبنن کە هەمووان بەیەکەوە کاردەکەن تا ژیرانە هەڵسوکەوت بکەین .
کەواتە قەت نابێ و ناکرێ بۆ هیچ ڕەفتارێکی ناپەسەند بیانو بە ناخودئاگایی بگیری ئیلا مەگەر کەسەکە بەتەواوی جۆرێک لە نەخۆشی دەروونی توندی هەبێ .
لێکدانەوەی هەڵە بۆ شتەکان یان بارودۆخێکی سەخت وادەکات توڕە ببین ،هەمووان توڕە دەبین کەم تا زۆر بەڵام هەمووان شێتانە هەڵسوکەوت ناکەین .
تەنها کات ! شتەکان لەسەر کات وەستاون !!
- پێش توڕەبونت بیربکەوە کە هەموو شتێک شایەنی توڕەبون نیە،
- دوای توڕەبوون 6 چرکە بدە بەخۆت پێش هەر قسە وجوڵەیەک لەوانەیە ماوەی توڕەبونەکەت درێژ بکاتەوە بەڵام ڕێگە نادات شتێک بکەی کار لە کار بترازێ و پەشیمان بیەوە ،
- توڕەبونت بە شتێکی سەلامەت دامرکێنەوە .
- هەنگاوێکی تر بنێ و بۆ هەر توڕەبونێکت سزایەکی شەریفانەی خۆت بدە بە ئەنجامدانی کارێکی بەسوود کە هەمیشە تەمبەڵیت لێی بەتێپەڕبوونی کات بە دوو میکانیزم توڕەیەکانت کەم دەبنەوە .
لەبیرت بێ فیسیۆلۆجی توڕەبوون کە هەستێکی سروشتیە هەرگیز بیانو بۆ هەڵە و تاوانکاری ناهێنێتەوە .
ئەوەش بزانە ئەگەر دەتەوێ کۆنتڕۆڵی توڕەیت بکەی ئەوا [ئیرادە]ی مرۆڤ لە سەرووی دەستەواژەی "ناتوانم"ەوەیە .
ئاڵا بەرزنجی
dexterity medical organization
