پێکدێت له کۆمه‌ڵێک ڤیتامین و مادده‌ی كانزایی پێویست بۆ له‌ش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی فرمانه‌کانی له‌ش .
سوودی به‌رده خوێ بۆ ئاژه‌ڵ:
- ڕێگری ده‌كات له خواردنی هه‌ر مادده‌یه‌كی زیان به‌خش وه‌ك نایلۆن و عه‌لاگه و پارچه ئاسن و لێسانه‌وه‌ی شتی زیان به‌خش و خواردنه‌وه‌ی میز .
- به‌رگریه‌كی به‌هێزی پێ ئه‌به‌خشێ له دژی نه‌خۆشیه‌كان و ڕێگره له نه‌خۆش كه‌وتن به‌هۆی كه‌می ڤیتامینات و كانزاكان (نه‌قس).
- بۆ زیادكردنی به‌روبوومی شیری و پاراستنی له تێكچوون و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌قسه كانزاییه‌ی له شیردا هه‌یه به‌سووده .
- كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری شێتانه و جوڵه‌ی ده‌مارگیری .
- ڕێگره له لاوازی و بێ هێزی به هۆی هه‌بوونی مادده‌ی كانزایی .
- به‌سووده بۆ ئاژه‌ڵی دابه‌سته و پڕكهرهوهو (تعويض) كه‌ره‌وه‌ی مادده پێویستهكانه بۆ له‌ش .
له به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵێک مادده‌ی کانزایی و ڤیتامین و ماددی تر پێک دێت، به‌زۆری له کاتی Pregnancy (ئاوسی )و lactation (شیردان) و یاخود هه‌ر حاڵه‌تێکی تری که‌م بونی ئه‌م ماددانه له ڕێگای ئاره‌ق کردنه‌وه، ئه‌م به‌رده خوێیه له به‌رده‌م ئاژه‌ڵه‌که داده‌نرێت یاخود بۆی هه‌ڵده‌واسرێت و به‌پێێ پێویست ئاژه‌ڵه‌که به‌رده خوێیهكه ده‌لێسێته‌وه و له‌م ماددانه سود مه‌ند ده‌بێت .
- له‌و وه‌رزه‌دا پێدانی به‌رده خوێ باشترین و گونجاوترین و ئاسانترین ڕێگایه بۆ دووربوون له كه‌می مادده كانزایی و ڤیتامینه‌كان له له‌ش .
پێكهاته‌ی به‌رده خوێ:
- Vitamin A
- Vitamin D3
- Vitamin D
- Vitamin E
- Sodium (Na
- Magnesium (Mg
- Iron (Fe
- Cobalt (Co
- Iodine
- Manganese (Mn
- Zinc (Zn
- Selenium (Se
- Protein
- cellulose
- oil
ئامادەکردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization
