وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

به‌رده خوێ - salt block


پێکدێت له کۆمه‌ڵێک ڤیتامین و مادده‌ی كانزایی پێویست بۆ له‌ش به‌ مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی فرمانه‌کانی له‌ش .

سوودی به‌رده‌ خوێ بۆ ئاژه‌ڵ:

  1. ڕێگری ده‌كات له‌ خواردنی هه‌ر مادده‌یه‌كی زیان به‌خش وه‌ك نایلۆن و عه‌لاگه‌ و پارچه‌ ئاسن و لێسانه‌وه‌ی شتی زیان به‌خش و خواردنه‌وه‌ی میز .
  2. به‌رگریه‌كی به‌هێزی پێ ئه‌به‌خشێ له‌ دژی نه‌خۆشیه‌كان و ڕێگره‌ له‌ نه‌خۆش كه‌وتن به‌هۆی كه‌می ڤیتامینات و كانزاكان (نه‌قس).
  3. بۆ زیادكردنی به‌روبوومی شیری و پاراستنی له‌ تێكچوون و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌قسه‌ كانزاییه‌ی له‌ شیردا هه‌یه‌ به‌سووده‌ .
  4. كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕه‌فتاری شێتانه‌ و جوڵه‌ی ده‌مارگیری .
  5. ڕێگره‌ له‌ لاوازی و بێ هێزی به‌ هۆی هه‌بوونی مادده‌ی كانزایی .
  6. به‌سووده‌ بۆ ئاژه‌ڵی دابه‌سته‌ و پڕكه‌ره‌وه‌و (تعويض) كه‌ره‌وه‌ی مادده‌ پێویسته‌كانه‌ بۆ له‌ش .
له به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵێک مادده‌ی کانزایی و ڤیتامین و ماددی تر پێک دێت، به‌زۆری له کاتی Pregnancy (ئاوسی )و lactation (شیردان) و یاخود هه‌ر حاڵه‌تێکی تری که‌م بونی ئه‌م ماددانه له ڕێگای ئاره‌ق کردنه‌وه، ئه‌م به‌رده‌ خوێیه له به‌رده‌م ئاژه‌ڵه‌که داده‌نرێت یاخود بۆی هه‌ڵده‌واسرێت و به‌پێێ پێویست ئاژه‌ڵه‌که‌ به‌رده‌ خوێیه‌كه‌ ده‌لێسێته‌وه‌ و له‌م ماددانه‌ سود مه‌ند ده‌بێت .
  • له‌و وه‌رزه‌دا پێدانی به‌رده‌ خوێ باشترین و گونجاوترین و ئاسانترین ڕێگایه‌ بۆ دووربوون له‌ كه‌می مادده‌ كانزایی و ڤیتامینه‌كان له‌ له‌ش .

پێكهاته‌ی به‌رده‌ خوێ:

  • ‏Vitamin A
  • ‏Vitamin D3
  • ‏Vitamin D
  • ‏Vitamin E  
  • ‏Sodium (Na
  • ‏Magnesium (Mg 
  • ‏Iron (Fe 
  • ‏Cobalt (Co
  • ‏Iodine 
  • ‏Manganese (Mn
  • ‏ Zinc (Zn
  • ‏Selenium (Se
  • ‏Protein
  • ‏cellulose
  • ‏oil


ئامادەکردنی: بڕیار علی
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین