وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

هەوکردنی سالمۆنێلا


هەوکردنێکی باوی بەکتریاییە کە کاریگەری دەخاتە سەر ڕیخۆڵەکان 
بەکتریای سالمۆنێلا بە شێوەیەکی گشتی لە خانەی ڕیخۆڵەکانی ئاژەڵ و مرۆڤدا دەژین و دەڕژێتە پیساییەوە 
مرۆڤ توشی ئەم جۆرە هەوکردنە دەبێ لە ڕێگەی خواردنی ئاو و خۆراکی پیس بوو 
هەندێک کەسی توش بوو بەم هەوکردنە هیچ نیشانەیەکیان تیا دەر ناکەوێ دەکەوێتەوە سەر بەهێزی کۆئەندامی بەرگری کەسی توش بوو . زۆربەی خەڵک نیشانەکانی وەک سکچون ، تا ، ئازاری گەدەیان تیا دەردەکەوێ لە نێوان 8 بۆ 72 سەعات دوای توش بوون بە هەوکردنەکە .
زۆربەی ئەو کەسانەی که کۆئەندامی ئەرگریان بەهێزە چاک دەبنەوە لە نێوان چەند ڕۆژێک بۆ هەفتەیەک بە بێ وەرگرتنی هیچ چارە سەرێ .
لەزۆربەی حاڵەتەکاندا سکچونێکی زۆر دەبێتە هۆی لەدەست دانی ئاو و خۆراکە ماددەکانی جەستە ئەمەش دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستە لەم حاڵەتەدا پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرێکی خێرا دەبێ . هەندێک جار کەسی توشبوو ڕوبەڕوی مەترسی دەبێتەوە ئەگەر هاتوو هەوکردنەکە بڵاوەی کرد بۆ دەرەوەی ڕیخۆڵە .
چانسی توشبوون بەم هەوکردنە زیادە لە کەسێکا کە سەردانی ئەو وڵاتانە دەکات کە ئاو و خۆراکی پاکیان نیە . 

هۆکارەکانی 

  • خواردنی گۆشت ، خواردنی دەریای ، خواردنی هێلکەی نە کوڵاو ، خواردنی ئەو بەرهەمە شیریە مەنیانەی نەکوڵێندراون ، خواردنی سەوزەو میوەی پیس بوو 
  • دەست لێدان لە شوێنێک کە ئەم بەکتریای تێدابێ . 
  • دەست دان لە ئاژەڵی توش بوو 

نیشانەکانی 

  • سکچوون 
  • ئازاری گەدە 
  • تا 
  • ڕشانەوە 
  • سەر ئێشە 
  • لاوازی 
  • هەبونی خوێن لە پیسای
  • لەرزین 

پێویستە چی کاتێک سەردانی پزیشک بکردرێ ؟

زۆربەی خەڵک پێویستیان بە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی نابێ خۆیان باش دەبن ، بەڵام ئەگەر منداڵی تازە لەدایک بوو یاخود کەسێکی تازە پێگەشتوو یاخود کەسێکی بەتەمەن ، بەشێوەیەکی گتشی ئەو کەسانەی کۆئەندامی بەرگریان لاوازە پێویستیان بە بینینی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەر دەبێ ، یاخود ئەگەر نیشانەکان زۆری خایاند وە ئەگەر تایەکی زۆر بە هێز و خوێنیکی زۆر هەبوو لە پیسایدا لەم باردو دۆخانەشدا پێویستی بە بینینی پزیشک دەبێ  
چارەسەرەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمانی دژە زیندەی و دژە سکچون دەکرێت .



تەندروست بمێنن 
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization

Post a Comment

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین