هەوکردنێکی باوی بەکتریاییە کە کاریگەری دەخاتە سەر ڕیخۆڵەکان
بەکتریای سالمۆنێلا بە شێوەیەکی گشتی لە خانەی ڕیخۆڵەکانی ئاژەڵ و مرۆڤدا دەژین و دەڕژێتە پیساییەوە
مرۆڤ توشی ئەم جۆرە هەوکردنە دەبێ لە ڕێگەی خواردنی ئاو و خۆراکی پیس بوو
هەندێک کەسی توش بوو بەم هەوکردنە هیچ نیشانەیەکیان تیا دەر ناکەوێ دەکەوێتەوە سەر بەهێزی کۆئەندامی بەرگری کەسی توش بوو . زۆربەی خەڵک نیشانەکانی وەک سکچون ، تا ، ئازاری گەدەیان تیا دەردەکەوێ لە نێوان 8 بۆ 72 سەعات دوای توش بوون بە هەوکردنەکە .
زۆربەی ئەو کەسانەی که کۆئەندامی ئەرگریان بەهێزە چاک دەبنەوە لە نێوان چەند ڕۆژێک بۆ هەفتەیەک بە بێ وەرگرتنی هیچ چارە سەرێ .
لەزۆربەی حاڵەتەکاندا سکچونێکی زۆر دەبێتە هۆی لەدەست دانی ئاو و خۆراکە ماددەکانی جەستە ئەمەش دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستە لەم حاڵەتەدا پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەرێکی خێرا دەبێ . هەندێک جار کەسی توشبوو ڕوبەڕوی مەترسی دەبێتەوە ئەگەر هاتوو هەوکردنەکە بڵاوەی کرد بۆ دەرەوەی ڕیخۆڵە .
چانسی توشبوون بەم هەوکردنە زیادە لە کەسێکا کە سەردانی ئەو وڵاتانە دەکات کە ئاو و خۆراکی پاکیان نیە .
هۆکارەکانی
- خواردنی گۆشت ، خواردنی دەریای ، خواردنی هێلکەی نە کوڵاو ، خواردنی ئەو بەرهەمە شیریە مەنیانەی نەکوڵێندراون ، خواردنی سەوزەو میوەی پیس بوو
- دەست لێدان لە شوێنێک کە ئەم بەکتریای تێدابێ .
- دەست دان لە ئاژەڵی توش بوو
نیشانەکانی
- سکچوون
- ئازاری گەدە
- تا
- ڕشانەوە
- سەر ئێشە
- لاوازی
- هەبونی خوێن لە پیسای
- لەرزین
پێویستە چی کاتێک سەردانی پزیشک بکردرێ ؟
زۆربەی خەڵک پێویستیان بە هیچ چارەسەرێکی پزیشکی نابێ خۆیان باش دەبن ، بەڵام ئەگەر منداڵی تازە لەدایک بوو یاخود کەسێکی تازە پێگەشتوو یاخود کەسێکی بەتەمەن ، بەشێوەیەکی گتشی ئەو کەسانەی کۆئەندامی بەرگریان لاوازە پێویستیان بە بینینی پزیشک و وەرگرتنی چارەسەر دەبێ ، یاخود ئەگەر نیشانەکان زۆری خایاند وە ئەگەر تایەکی زۆر بە هێز و خوێنیکی زۆر هەبوو لە پیسایدا لەم باردو دۆخانەشدا پێویستی بە بینینی پزیشک دەبێ
چارەسەرەکان بە شێوەیەکی گشتی لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرمانی دژە زیندەی و دژە سکچون دەکرێت .
تەندروست بمێنن
ڕەوشت ڕەزا
dexterity medical organization
