وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

چەوری جگەر: نیشانەکان و خۆپارێزیکردن


چەوری جگەر لە ئەنجامی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر  چەوری دروست دەبێت، بەگشتی دوو جۆر نەخۆشی چەوری جگەر هەن، بریتین لە نەخۆشی جگەری كحوولی (ALD) یان نەخۆشی نۆنالكەهۆلیك (NAFLD)، ئەم نەخۆشیانە جگەری مرۆڤ تووشی كارەساتی گەورە دەكەن، ئەگەر هاتوو خۆتانی لێ نەپارێزن، یان بە ڕێگەی سروشتی چەوری جگەر لەناو نەبەن.

نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە:

لەسەرەتا دا هیچ نیشانەیەك لە كەسی تووشبوو دەرناكەوێ، كۆبوونەوەی چەوری لە جگەر تەنیا بە پشكنین و تاقیكردنەوەی پزیشكی ڕوون دەبێتەوە، جیا لەوەیش چەند گۆڕانكارییەك لە چالاكیەكانی لەشدا ڕوودەدات، گرنگترینیان ئەوەیە كە قەبارەی جگەر لە ئاستی خۆی گەورەتر دەبێ و هەوكردن بەهۆی زۆری چەوری لە جگەر دروست دەبێت و ئارەزووی خواردنتان نامێنێ و ئازار لە سك دا دروست دەبێت.

چارەسەری چەوری جگەر:

تا ئێستە چارەسەرێكی دیاریكراو نییە، بۆ لەناوبردنی چەوری جگەر، بەشێوەی دەرمان یان نەشتەرگەری، بۆیە ئەمە گرفتێكی گەورەیە و ڕووبەڕووی زۆر كەس دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەیش دا، چارەسەری سروشتی لەناوبردنی چەوری جگەر هەیە، كە بە تەواوی ڕێگە لە دروستبوونی چەوری جگەر دەگرێ و چەوری جگەریش لەناو دەبات، كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
  • یەكەم: ئاوی لیمۆ: پرە لە دژەئۆكسید تێكەڵ كردنی نیو لیمۆی گوشرا لەكەڵ كوپێك ئاودا یارمەتی تواندنەوەی چەوری جگەر دەدات، ئەگەر رۆژانە دوو تا سێ جار، ئەم گیراوەیە بخۆنەوە، لەناوبردنی چەوری جگەر زۆر خێراتر دەكات.
  • دووەم: سركەی سێو، لە كوپێك ئاوی شلەتێندا یەك كەوچك سركەی سێوی بۆ زیاد بكە، هەموو ڕۆژێك بەر لە خواردنی ژەمی نیوەڕۆ  و پێش خەوتن بیخۆنەوە، بۆ چەند مانگێك لەسەر ئەمە بەردەوام بیت، ئەوا بە تەواوی چەوری جگەرە لەناو دەچێ و بە كۆتا دێت.
  • سێیەم: چای سەوز، خواردنەوەی سێ بۆ چوار كوپ چای سەوز لە رۆژێكدا، یارمەتی كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی جگەر دەدا، چونكە چای سەوز بڕێكی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایە و یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدات، بۆ ئەو كەسانەی چەوری جگەریان هەیە زۆر بەسوود و كاریگەرە.


dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین