حاڵەتێکی ناڕێکیە (obstruction labor) ڕوو دەدات لە گیاندارانی دووگیان دا کە هەڵگری بەچکەن و نزیکی کاتی لەدایک بوونی بەچکەکەی واتە کاتی زاین ، حاڵەتەکە پێناسە دەکرێت بەوەی کە مەنتیقەی cervix بەتەواوی ناکرێتەوە و گرژ نابێت بۆ ئەنجام دانی پرۆسەکە ، یاخود گرژ بوونێکی خاو و کەم تەرخەم بە هۆکاری ناوەکی و دەرەکیش ڕوودەدا
هۆکارەکانی چین ؟
ئەو حاڵەتە دایکانەیە کە ڕوودەدات چەند هۆکارێکی هەیە یەکێک لەوانە پەیوەندی هەیە جیناتی ئاژەڵەکە بەڕێژەی ٪20 ،
- ناڕێکی و نا فرمانی لە هۆڕمۆنە پاڵنەرەکانی وەکو ئیسترۆجین و پرۆجیسترۆن و ئۆکسیتۆسین .
- تەسکی و بچوکی قەبارەی ئێسکی حەوزی دایکەکە .
- گەورەبوونی بەچکەکە لەزگی دایکەکە زیاد لە ڕێژەی ئاسایی کە پێی دەگوترێ macrosomia .
- قەڵەوی دایکەکە بەڕێژەی بەرچاو
- مردنی بەچکەکە لەناو سکی دایکەکە fetal death .
نیشانەکانی حاڵەتەکە
نیشانە باوەکانی حاڵەتەکە وەکو
هەڵاوسانی بەرچاوی سکی ئاژەڵەکە لە کاتێک دا چەن ڕۆژێک بەسەر تێپەڕینی کاتی زاینی ئاسایی خۆی تێپەڕ بووە بۆ ماوەی 2 سەعات و زیاتر ئاژەلەکە لەو حاڵەتە دەمێنێتەوە و ناتوانێ بەچکەکە بەڕێ بکات بەهۆی تەواو گرژ نەبوونی cervix
ڕێگری لە نەخۆشیەکە :
یەکەم شت کە خاوەن ئاژەڵ پێویستە بیکات ئەوەیە ئاگاداری کاتی زاینی ئاژەڵەکە بێت ئەگەر هات و دوا کەوت بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکات لە بوونی مەترسی لەدەست دانی بەچکەکە و پێش گەیشتن بە حاڵەتەکە پێویستە خواردنی ئاژەڵەکە ڕێک بێت و لە کاتی دووگیانی دا مەڵتی ڤیتامین و سەپلیمێنتی پێویستی پێبدرێت .
چارەسەر :
- پیدانی بڕێک لە pg f2 alfa بوکردنەوەی cervix
- پێدانی ئۆکسیتۆسین بۆ زیاتر هاندان و گرژبوون
- ئەگەر چارەسەر نەکرا پێویستە بە عملیاتC.S بەچکەکە دەر بکرێت
بەهیوای سوود بۆ هەموو لایەک
کاردۆست رەسول محمد
dexterity medical organization
