وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

دیاردەی خۆخۆری (Cannibalism) لە پەلەوەردا


دیاردەی خۆخۆری بریتیە لە حاڵەتێک لە پەلەوەردا لە کێڵگە بەجۆرێک کە پەلەوەرەکان لەناو یەکدا پەلاماری یەکتر دەدەن و یەکتری بریندار دەکەن و گۆشتی یەکتر دەخۆن, کە ئەو حاڵەتەش برینداری قوڵ دروست دەکات و دەشبێتە هۆی مرداربونەوەیان سووربونەوەی ناوچەی کۆم یەکێکە لە باوترین دیاردەکان لە مریشکی هێلکەدا، یەکەمجار پەلەوەرەکە کە ئەو خوەی وەرگرت بەناو ئەوانی تریشدا باڵاودەبێتەوە لەکێڵگەکەدا کە  ناتواندرێت ڕاستەوخۆ چارەسەر بکرێت, بینینی برین بەتایبەتی لە دەورووبەری ناوچەی کۆم ناسینەوەیەکی حاڵەتەکەیە.

هەندێک لە هۆکارەکان کە بەرپرسیارن لە ڕوودانی دیاردەی خۆخۆری بریتین لە ….

  • قەرەباڵغی ناو کێڵگەی پەلەوەری
  • کەمی پڕۆتین لە خواردنەکەیاندا
  • دابینکردنی بڕێکی کەم لە خواردن
  • بڕێکی زۆر گەنمەشامی لە خواردنەکەیاندا
  • کەمی پڕۆتینە سەرەکیەکانی وەکو ئارجنین و مسیۆنین لە 
  • خواردنەکەیاندا
  • کەمی خوێ و ماددە کانزاییەکان لە خواردنەکەیاندا 
  • پلەی گەرمی بەرزی لەڕادەبەدەر
  • بەهێزی ڕووناکی ناو كێڵگەی پەلەوەریەکە یاخود هەبوونی تینی زۆری ڕووناکی
  • تێکەڵکردنی جوجکەی تەمەن بچوک و گەورەکان, ئەوەیش وا دەکات مریشکە گەورەکان دەنووک بدەن لە جوجکە بچوکەکان
  • ڕێژەی بەرزی گازە زیانبەخشەکان , هەبوونی حەشرات و زیندەوەرە مشەخۆرەکان

چارەسەرکردنی ئەو دیاردەیە 

  • هاوسەنگ کردنی تێكەڵە ئالیکەکان و دابینکردنی پڕۆتین و کانزاو ڤیتامینەکان و خوێیەکان لەناو ئالیکی پەلەوەردا
  • کەمکردنی تینی ڕووناکی بەپێی پێویست
  • دەبێت مرداربوەکان بەزووترین کات لەناو کێڵگە بخرێنە دەرەوە
  • لابردن و بنبڕکردنی زیندەوەرە مشەخۆرەکان
  • جیاکردنەوەی ئەو مریشک و جوجکانەی کە برینیان هەیە و لابردنی ئەوانەی کە مرداربوون
  • جیاکردنەوەی تەمەن بچوک و گەورەکان
  • بڕینی دەنوک بەجۆرێک یەک لەسەر سێی بەشی سەرەوەی 
  • دەنوک و نوکە تیژەکەی بەشی خوارەوەی  ببڕدرێ
  • جیاکردنەوەی ئەو پەلەوەرانەی توشی حاڵەتەکە بوون
  • زیادکردنی بڕی میسیۆنین بۆ خواردنەکەیان دەوترێت ڕێگری لە ڕوودانی ئەو حاڵەتە دەکا    



ئامادەکردن:ئەژی فاتیح فەتاح
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین