وەبەرهێنانێ د خو دا بکە، و فێربوونێ بکە کارەکێ روژانە. ئەڤروکە دەسپێبکە و زانستێ بکە هەڤالێ خو یێ هەرجار. تیلیگرامێ مە فۆلۆ بکە

کۆمەڵەکانی خوێن - Blood Group


خوێن بەستەرە شانەیەکی شلە کە ڕێژەکەی دەگاتە 4 - 5  لیتر لە مرۆڤی پێگەیشتوودا . وە چوار کۆمەڵەی خوێنمان هەیە  A , B , AB , O .
پێکدێت لە : 
  1. پلازما : کە 55 % ی قەبارەی خوێنە .
  2. خانەکانی خوێن ( خڕۆکەی سوور و سپی و پەڕەکانی خوێن ) کە 45 % ی قەبارەی خوێنە . 
  •  Antigen : دژەپەیداکەر لەسەر ڕووی خڕۆکە سوورەکانی خوێن هەیە .
  • Antibody : دژەتەن لە پلازمای خوێندا هەیە کە بەشێکن لە  بەرگری جەستە کە ماددە بێگانەکان دەناسنەوە و سیستەمی بەرگری لەش ئاگاداردەکەنەوە .
  • سیستەمی  Rh  : ئەو سیستەمە بۆ دیاریکردنی ئەوەیە کە بزانی جۆری خوێنەکە پۆزەتیڤە یان نێگەتیڤە .

چۆن لەکاتی تێستەکە بزانین پۆزەتیڤە یان نێگەتیڤە ؟

چۆنییەتی ئەنجامدانی تێستەکە : 
  1. سڵایدیک ( شوشە ) ێکی پاک دەهێنین لەگەل سێ Solution کە بریتین لە ( Anti A , Anti B , Anti D ) .
  2. سڵایدەکە ( شوشەکە ) دەکەینە سێ بەش و لە سەرەوەی دەنوسین A , B , D .
  3. ئینجا دڵۆپە خوێن لە بەشەکان دادەنێین لەگەل   Anti A لە بەشی  A ، وە Anti B لە بەشی B ، وە Anti D لە بەشی D .
  4. ئینجا بە  Lancet ی جیاواز تێکەڵی دەکەین و دوای چەند دەقەیرک سەیری دەکەین ئەگەر تۆپەڵبوون لەنێوانیان ڕوویدابوو ئەوا هەیەتی و پۆزەتیڤە بەڵام ئەگەر تۆپەڵبوون ڕووینەدابوو واتا نیەتی و نێگەتیڤە .
گرینگە کۆمەڵەی خوێن بزانرێت بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو ئەگەر تووشی بوو وە پێویست بوو گواستنەوەی خوێنی بۆ بکرێت 
بەڵام هەر نابێت بێ ئەنجامدانی  Test  خوێنی بۆ بگوازرێتەوە چونکە لەوانەیە کەسەکە هەڵگری نەخۆشی بێت بەڵام خۆی نەیزانیبێت بۆیە لەڕێگای Test ەکەوە بۆی بە دەردەکەوێت .

 Cross matching چییە و کەی ئەنجام دەدرێت ؟  

تێستێکە بۆ گواستنەوەی خوێن لەنێوان Plasma ی بەخشەر و RBC ی وەرگر دەکرێت بۆ ئەوەی بزانین ئایا خوێنەکە گونجاوە ،وە دواتر تێستەکە بە پێچەوانەوە دەکرێت (  Plasma ی وەرگر و RBC  ی بەخشەر )  ئەگەر تۆپەڵبوون لەنێوانیان ڕووینەدا مانای ئەوەیە #گواستنەوەی_خوێن_سەلامەتە
زانینی کۆمەڵەی خوێن بۆ دایکی دووگیان و منداڵەکەی زۆر گرینگە 
چونکە ئەگەر دایکەکە  - Rh بوو باوکەکە + Rh بوو لەوانەیە کۆرپەلە + Rh ئەوکات لەکاتی منداڵبووندا خوێنی کۆرپەلە لە ڕێگەی بڕینی وێڵاشەوە بۆ دایکەکە دزە دەکات ئەمەش زیانی بۆ دووگیانی داهاتوو دەبێت کە ئەگەر کۆرپەلەکەی +Rh بوو ئەوا لەوانەیە شیبوونەوەی خڕۆکەی سووری کۆرپەلەیی ڕووبدات و ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلەکە بۆیە دەبێت دایکەکە دەرزی دژەتەنی +Rh  ی لێبدرێت .



ئامادەکردنی / حنان ناظم 
dexterity medical organization

إرسال تعليق

ئووپس!!
هوسا دیارە خەلەتیەک د پەیوەندییا تە یا ئینتەرنێتێ هەیە. هیڤیە ئینتەرنێتێ خو چاک بکە دا کو بشیێ بەردەوامیێ بدەیە دیتنا بابەتان.
قەبوول کرنا پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز)
ئەم پێزانینێن گرێدانێ (کوکیز) ل سەر ڤی مالپەری بکادئینن دا کو هاتوچوویا تە شیکار بکەین و بیرا مە ب بابەتێن تایبەتێن تە بهێت و سەربورا تە ل سەر مالپەرێ باشتر بکەین